ترافیک
جیاوازی تێسلا و مرسێدس لەفرۆشتندا
SNN: شارۆ سەراج

کۆمپانیای تێسلای ئۆتۆمۆبیل لە ئێستادا دەیەوێت ڕکابەری کۆمپانیا کلاسیکە گەورەکانی وەک ئۆدی، بی ئێم و مارسێدس بکات. 
تائێستا ڕکابەریکردنی تێسلا سنوورداربووە، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی جیھانی ئۆتۆمۆبیلدا لە دەیەکانی داھاتوودا تێسلا پێشبڕکێیەکی نوێی دەبێت ڕووبەڕووی بێتەوە، ھەروەھا ئەو ڕێگا نوێیەی بۆ فرۆشتن گرتوویەتیە بەر ڕوونتر دەبێت.
جیاواز لە کۆمپانیاکانی تری ئۆتۆمۆبیل، تێسلا ھۆڵەکانی خستنەڕووی ئۆتۆمۆبیلی بە دیزانێکی داھێنەرانە کراوە و ستراتیجیەتی تایبەت بەخۆی ھەیە، ھەروەھا پەرۆشبوونی تێدا دەبینرێت لەپشت ئۆتۆمۆبیلەکانیەوە، بەڵام ھۆڵەکانی فرۆش و خستنەڕووی مارسێدس کلاسیکتر ر ڕێگاکانی فرۆشیان ھەرزانترە چونکە مارکەیەکی تایبەتە.
ئەو تایبەتمەندیانەی کۆمپانیای تێسلا ھەیەتی بریتین لە:
١. فەلسەفەی دیزانیکردنێکی زۆر سادەی ھەیە، ئەم کۆمپانیایە زانیاریە بینراوەکانی لابردووە لەسەر ئۆتۆمۆبیلەکان کە سەرەکی نەبن.
٢. چونکە ڕاستەوخۆ ئۆتۆمۆبیل بە فرۆشیارەکان دەفرۆشن و کەسی ناوەند بەکارناھێنن، بۆیە دەتوانن کۆنترۆڵێکی باشتریان ھەبێت بەسەر لقەکانیاندا.
٣. کاتێک دەچیتە ژوورەوە بەخێرھاتنێکی زۆر ھاوڕێیانە دەکرێیت.
٤. کارمەندی فرۆش لەوێ بەتەواوەتی ھەموو زانیارییەکت دەربارەی کۆمپانیاکە و ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ شی دەکاتەوە.
٥. کارمەندەکان زۆر دڵخۆش و بەپەرۆشن بۆ ئەوەی باسی لایەنی تەکنیکی و ئەلیکترۆنی ئۆتۆمۆبیلەکەت بۆ بکەن.
٦. لە شوێنی تایبەتی تاقیکردنەوە ئۆتۆمۆبیل بەردەستە بۆ لێخوڕین و تاقیکردنەوە.
٧. لەلایەن ستودیۆیەکی تایبەتی دیجیتاڵیەوە لە پیشانگاکەدا دەتوانیت ھەڵبژاردەکانت ھەڵبسەنگێنیت.
بەڵام لە کۆمپانیا و لقەکانی فرۆشی مارسێدس شتەکان بەم شێوەیەن:
١. بەخێرھاتن و چوونەژوورەوەیەکی زۆر مۆدێل کۆن ھەیە.
٢. ھەندێک مۆدێلی تایبەتی ئۆتۆمۆبیلەکان بەجیا دانراوە و تێکەڵ بە مۆدێلە گشتیەکان نەکراوە.
٣. میوانەکان دەتوانن لەڕێگای شاشەیەکەوە سەیری چەند سلایدێک بکەن دەربارەی زانیاری ئۆتۆمۆبیلەکان.
٤. مێز لەنێوان ئۆتۆمۆبیلەکاندا دانراوە و لەگەڵ کەسی فرۆشدا گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت، کەسی فرۆشیش بە کەسی ناوەند دادنرێت کە ئەوانیش پەیوەندی دەکەن بە کۆمپانیاکەوە، واتە ڕاستەوخۆ نیە وەک تێسلا.
٥. شوێنی زۆر تەقلیدی ئامادەکراوە بۆ دانیشتن.
٦. لە نھۆمی خوارەوە دوکانێکی تایبەت بە کەل و پەلی ناسراو بە مارسێدس دەفرۆشرێت.
٧. ھەموو کات یارمەتیت نادرێت وەک تێسلا ھەتاکو خۆت داوای یارمەتی نەکەیت.
٨. مارسێدس ئێستاش شێوازە کۆنەکان بەکاردەھێنێت بۆ ڕیکلام کردن چونکە براندێکی ناسراوە.
gellerytitle

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 9:00AM
1230
بابه‌تی زیاتر