ترافیک
ڤۆڵڤۆ ئۆتۆمبیلە کارەباییەکەی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای ڤۆڵڤۆی سویدی بۆ پیشەسازیی ئۆتۆمبیل مۆدیلی نوێی FL ی ئاشکراکرد کەدیزاینکراوە بۆ مەبەستی گەیاندنی شمەکەکان لەنێو شارەکاندا، ئەمەش ئاستێکی بەرزی دەنگە دەنگ و دەردراوە زیانبەخشەکان کەم دەکاتەوە بەوپێیەی ئۆتۆمبیلێکی کارەباییە. 
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە بارھەڵگرێکە بزوێنەرێکی مۆتۆری کارەبایی ھەیە بەتوانای ٢٤٨ ئەسپ و گوڕی ٤٢٥ نیوتن مەتر لەگەڵ باترییەکی ٢ بۆ ٦ی لیسیۆم ئایۆن، ئەمەش ١٠٠ بۆ ٣٠٠ کیلۆوات و مەودایەکی کارەبایی بەردەست دەکات کەبەرگەی گەشتێکی ٣٠٠ کیلۆمەتری بگرێت. 
ئەم ئۆتۆمبیلە بەکێبڵ لەماڵەوە بە ١٠ سەعات، و لەناوەندەکانی بارگاویکردنەوەدا بە ٢ سەعات شەحن دەکرێتەوە.

gellerytitle

gellerytitle

6 مانگ پێشتر - Apr 17 2018 8:28AM
1094
بابه‌تی زیاتر