هونه‌ر
ABBA بەبەرھەمی نوێوە دەگەڕێتەوە
SNN: شارۆ سەراج

باندی گۆرانیبێژی بیانی ئابا ABBA دەگەڕێتەوە و گۆرانییەکی نوێ دەردەکەن.
ئەم گروپە سویدیە پۆپە لە ڕۆژی ھەینیدا لە ئەکاونتی ئینستاگرامی تایبەتی خۆیان ڕایانگەیاند کە پلانێکیان ھەیە و بەنیازی گۆرانییەکی نوێن و خۆیان ناوناوە "ئاباتار" لە وشەی ئاڤاتارەوە وەریان گرتووە.
ئەم بڕیارە ئاڤاتارەی باندی میوزیکی ئابا چاوەڕوان نەکراو بوو، گروپەکەش لە ئینستاگرام ڕایانگەیاند "وا ھەستمان کرد دوای ٣٥ ساڵ ڕەنگە کەیف خۆشبێت ئەگەر بێینەوە ناو پرۆسەکە و بچینەوە ستودیۆکانی تۆمارکردنەوە، بۆیە کردمان".
گەڕانەوەی باندەکە بۆ ستودیۆکان دەرەنجامەکەی دوو گۆرانی نوێ بوو، یەکێکیان بەناوی "من جارێ ھەر باوەڕم بەتۆیە" کە لە تەلەفیزۆنەکاندا بڵاودەکرێتەوە لە مانگی کانوونی یەکەم لەسەر کەناڵەکانی NBC و BBC.
ئەم گروپە ھەوادارێکی ئێجگار زۆریان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەوادارەکانیان ھەر ماوە، لە ساڵی ١٩٨٢ جیابوونەوە بەڵام لە ٢٠١٦ جارێکی تر کۆبوونەوە لە کردنەوەی ڕێستۆرانتێکدا و ئێستادا دووبارە دەچنەوە ناو ھەوادارەکانیان.

3 مانگ پێشتر - Apr 29 2018 10:05PM
6602
بابه‌تی زیاتر