یاسا
یاسا
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی‌ كرد
SNN: 

یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی داڕمان و له‌ناوچونی‌ زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌روه‌ها داڕمانی‌ خێزانه‌كان، خیانه‌ت و ناپاكی بوه‌، له‌م به‌سه‌رهاته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌شدا كه‌ ئێوه‌ ئێستا به‌شێوه‌ی‌ چیرۆك ده‌یخوێننه‌وه‌، ناپاكی‌ و خیانه‌ت چۆن په‌یوه‌ندیی خێزانی‌ نێوان یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌شێوێنێت و خوشكێك چی‌ به‌سه‌ر خوشكه‌كه‌ی‌ ده‌هێنێت و دواجاریش چ لێكه‌وته‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ خراپی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌م به‌سه‌رهاته‌دا خوشكێك هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری‌ خوشكه‌كه‌ی‌ ده‌كات و دواتریش ئه‌و خوشكه‌ی‌ كه‌ هه‌ستده‌كات كوده‌تا به‌سه‌ر ژیانیدا كراوه‌، چاوی‌ خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر ده‌كات.

هاوڕێ پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كارده‌كات و خێزانداره‌و خێزانه‌كه‌ی ناوی ژاڵه‌یه‌.

ژاڵه‌ به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه‌ منداڵی نابێت و زۆر حه‌زی له‌منداڵه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندینجار سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردوه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی‌ بێئه‌نجامبوه‌و هه‌موو پزیشكه‌كان جه‌ختیانكردۆته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ منداڵی نابێت، دواتر سێجار ژاڵه‌ هه‌وڵیداوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ بلوریه‌وه‌ ئاواته‌كه‌ی‌ ژیانی‌ بهێنێته‌دی‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بێئه‌نجام بوه‌.

ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبونه‌ی هاوڕێ و ژاڵه‌ی‌ هاوسه‌ری‌، كێشه‌ بۆ ژیانیان دروستده‌كات و چه‌ندینجار ده‌مه‌قاڵێ و كێشه‌ له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڕێ له‌دوای بێ‌ هیوابونی‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ژاڵه‌ بتوانێت منداڵێكی‌ له‌ژیان پێببه‌خشێت، به‌دوای‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت تاوه‌كو بیكاته‌ هاوژینی‌ خۆی‌ به‌ئومێدی‌ بونی‌ منداڵێك له‌ژیانیدا.

سه‌رباری‌ ئه‌و هه‌سته‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌، به‌ڵام خۆشه‌ویستی هاوڕێ‌ بۆ ژاڵه‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵه‌یدا، چونكه‌ ژاڵه‌و هاوڕێ نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌و پێشتریش سێ ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا هه‌بوه‌، هه‌روه‌ها ژاڵه‌ له‌و ژنانه‌یه‌ كه‌ حه‌ز ناكات ژنێكی تری به‌سه‌ردابێت.

شه‌وێك ژاڵه‌ به‌هاوڕێ ده‌ڵێت:"پێشئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كی دیكه‌ بكه‌یت، ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌من جیابیته‌وه‌، چونكه‌ ناتوانم باوه‌ڕ به‌خۆم بكه‌م كه‌ بڵێم هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژنێكی تردا خه‌وتوه‌".

ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر بۆ هاوڕێ ده‌هێنێت و ده‌چێت لای دایكی ژاڵه‌و باسیده‌كات و داوای لێده‌كات تا قه‌ناعه‌ت به‌ژاڵه‌ بكات بۆئه‌وه‌ی ژنێكی تر بهێنێت و به‌دایكی ژاڵه‌ ده‌ڵێت:"نامه‌وێت له‌ژاڵه‌ جیاببمه‌وه‌، چونكه‌ خۆشمده‌وێت".

دایكی ژاڵه‌ به‌زه‌یی به‌هاوڕێدا دێته‌وه‌و وا بیرده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوڕێ حه‌قی خۆیه‌تی و ده‌زانێت چه‌ند به‌ئازاره‌وه‌ ده‌ژی، دواتر چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ ژاڵه‌ قسه‌ ده‌كات، به‌ڵام ژاڵه‌ هه‌ر ڕازینابێت و ده‌ڵێت با له‌من جیابێته‌وه‌ دوایی بڕوات هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كێدا ده‌كات با بیكات .

لێره‌وه‌ هاوڕێ ده‌ستده‌كات به‌مامه‌ڵه‌ی جیابونه‌وه‌ له‌دادگا، به‌ڵام خوشكێكی ژاڵه‌ كه‌ ناوی هاژه‌یه‌و دوساڵ له‌ژاڵه‌ بچوكتره‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان و ده‌یه‌وێت ئاشتیان بكاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێئه‌نجام ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ردولا بڕیاریانداوه‌و كه‌وتون به‌ڕقدا.

لێره‌وه‌ هاژه‌ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هاوڕێ چه‌ند كوڕێكی به‌سه‌بره‌و چه‌ند جوان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌دا ده‌كات، بۆیه‌ هاژه‌ ده‌كه‌وێته‌ داوی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوڕێی‌ هاوسه‌ری‌ ژاڵه‌ی‌ خوشكیدا.

سه‌ره‌تا هاژه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه‌و زۆر به‌نهێنی هاوڕێی خۆشده‌وێت، چونكه‌ ده‌زانێت ئه‌گه‌ر شتێكی وا ڕوبدات زۆر قورس ده‌بێت، به‌ڵام هاژه‌ خۆشه‌ویستی بۆ هاوڕێ ڕۆژ به‌ڕۆژ زۆرتر ده‌بێت و زاڵده‌بێت به‌سه‌ریدا، به‌ڵام هاژه‌ ده‌گۆڕێت و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات جیانه‌بنه‌وه‌ كارده‌كات كه‌ ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ جیاببنه‌وه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌ خۆی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هاوڕێدا بكات.

هاژه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ لای دایكی باسده‌كات و دوای نزیكه‌ی چوار مانگیش هاوڕێ و ژاڵه‌ جیاده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام هاژه‌ واز له‌هاوڕێ ناهێنێت و سه‌ردانی ده‌كات و ماڵی بۆ پاكده‌كاته‌وه‌و خواردنی بۆ ئاماده‌ده‌كات و جارجاریش جلی نیمچه‌ ڕوت له‌به‌رده‌كات و هه‌ندێكجاریش قسه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كات، تاوه‌كو كارێك بكات هاوڕێ بوروژێنێت.

كارده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی‌ هاژه‌ هه‌ستی هاوڕێ به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، به‌جۆرێك هاوڕێ وا بیرده‌كاته‌وه‌ ڕاسته‌ هاژه‌ خوشكی ژاڵه‌یه‌، به‌ڵام زۆر له‌ژاڵه‌ جوانتره‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌و باشتره‌، تا ڕۆژێك هاژه‌ له‌ده‌وام ته‌واو ده‌بێت و هاوڕێ ده‌عوه‌ت ده‌كات و له‌سه‌ر نانخواردن هه‌موو شتێكی پێده‌ڵێت، سه‌ره‌تا بابه‌ته‌كه‌ به‌لای (هاوڕێ)وه‌ زۆر قورسه‌، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌مان هه‌ستی خۆی بۆ باسده‌كات، بۆیه‌ بڕیارده‌ده‌ن بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان كارێكی وابكه‌ن كه‌ قسه‌ی خه‌ڵك و (ژاڵه‌)شیان نه‌یه‌ته‌سه‌ر.

بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا ده‌یانه‌وێت ڕابكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌یه‌ك بگه‌ن و هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سه‌رناگرێت.

ڕۆژێك هاوڕێ‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ماڵی باوكی ژاڵه‌و هاژه‌ باسده‌كات به‌ئاماده‌بونی ژاڵه‌ش، هاوڕێ‌ ده‌ڵێت:"هاژه‌ ماره‌ ده‌كه‌م و دواتر ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا كه‌س باسی نه‌كات"، بۆ ئه‌مه‌ش باوكی‌ هاژه‌ ڕازینابێت، به‌ڵام دایكی به‌وپێیه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاگاداری‌ بابه‌ته‌كه‌یه‌ ڕازییه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نییه‌.

دوای ماوه‌یه‌ك هاژه‌و هاوڕێ هاوسه‌گیریی ده‌كه‌ن و له‌و ڕۆژه‌وه‌ ژاڵه‌ ماڵه‌وه‌ جێده‌هێڵێت و به‌ته‌نها له‌شوقه‌یه‌كدا ده‌ژیی و توشی حاڵه‌تێكی ده‌رونی خراپ ده‌بێت، بیرده‌كاته‌وه‌ كه‌ یان هاژه‌ یان هاوڕێ له‌ناوببات!!!...

سه‌ره‌تا زۆر هه‌وڵده‌دات هاوڕێ له‌ناوببات، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێ سود ده‌بێت، دواتر بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، خوشكه‌كه‌ی خۆی بكوژێت، دواتر په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌كوشتنه‌كه‌و بیرێكی‌ دیكه‌ ده‌خاته‌ مێشكی‌ خۆیه‌وه‌، ژاڵه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیكوژێت ده‌موچاوی بشوێنێت، چونكه‌ به‌گوێره‌ی‌ دانپێدانانی هاژه‌ بێت، هۆكاری هاوسه‌رگریی هاوڕێ و هاژه‌، جوانی هاژه‌ بوه‌.

ژاڵه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شوشه‌یه‌ك تێزاب ئاماده‌ده‌كات خۆی ده‌شارێته‌وه‌ تا هاژه‌ له‌ماڵه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌و ڕێگه‌ی پێده‌گرێت و پێی ده‌ڵێت ((تۆ مێرده‌كه‌ت لێسه‌ندم، منیش جوانییه‌كه‌ت لێده‌سه‌نم)، له‌و كاته‌دا شوشه‌ تێزابه‌كه‌ی پیادا ده‌كات و ده‌یه‌وێت ڕابكات، به‌ڵام خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ چاویان لێی ده‌بێت و ناهێڵن هه‌ڵبێت و ڕاده‌ستی‌ پۆلیسی ده‌كه‌ن.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌، ژاڵه‌ دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و دواتریش به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 462 له‌یاسای سزادانی عیراقی، ژاڵه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانیده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بۆته‌ هۆكاری سوتان و كوێربونی خوشكه‌كه‌ی.

تێبینی‌: ئه‌م ڕوداوه‌ به‌سه‌رهاتێكی‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌، هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ی‌ له‌م بابه‌ته‌دا هاتوه‌ خوازراون و ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كان لای‌ ئێمه‌ پارێزراون.

ساڵ پێشتر - May 18 2018 4:13PM
28368
بابه‌تی زیاتر
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...