ترافیک
کۆمپانیای BMW مۆدیلێکی نوێ بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

کۆمپانیای BMW سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرھەمھێنانی مۆدیلێکی نوێی ئۆتۆمبیلی M٣CS ی نوێ لەمانگی ئایاردا بەنرخی ١١٣ ھەزار یۆرۆ. 
کۆمپانیا ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە کەئۆتۆمبیلە نوێیەکە پشت بەبزوێنەرێکی شەش پستۆنی قەبارە ٣ لیتر دەبەستێت بەتوانای ٣٣٨ کیلۆوات.
بەھۆی ئەو ھێزە زۆرەوە دەتوانێ لە٣.٩ چرکەدا خێراییەکەی لەسفرەوە بگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر بۆ سەعات و ئەوپەڕی خێراییەکەی ٢٨٠ کیلۆمەتر بۆ سەعاتە.
ئەم ئۆتۆمبیلە بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتێک ٨.٣ لیتر بەنزینی دەوێت و تەنیا ١٩٤ گرام دەردراوی دوانۆکسیدی کاربۆنی ھەیە.

4 مانگ پێشتر - May 22 2018 12:00PM
580
بابه‌تی زیاتر