هونه‌ر
بڕیارێک لەبارەی جیمس بۆندەوە دەدات
SNN: 

دوای چەندین مانگ لەپێشبینییەکان، (دانیل کریگ) ئەستێرەی بەناوبانگی بواری زنجیرەکانی فیلمی (جیمس بۆند) بڕیاری خۆی رەتکردەوە کەدابووی بۆ وازھێنان لەرۆڵ بینین لەبەشەکانی تری ئەو زنجیرە فیلمەدا، و دووپاتی کردەوە کەدەست دەکاتەوە بەپێشکەشکردنی بەشی ئایندەی زنجیرە فیلمەکە بۆ پێنجەمین جار.
چەند سەرچاوەیەک ھەواڵی گەڕانەوەی (دانی بۆیل)ی دەرھێنەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکاریشی دوپاتکردەوە بۆ وێنەگرتنی بەشی ٢٥ەمی زنجیرەکە لەستۆدیۆکانی باینوودی بریتانی لەسەرەتای مانگی کانونی یەکەمی ئایندەوە.
کامێراکانی پاپاراتزی، توانیان وێنەی کریگی تەمەن ٥٠ ساڵان لەیەکێک لەپێگەکانی وێنەگرتن لەئیسپانیا تۆمار بکەن کاتێ قاتە جوانەکەی پۆشی بوو کەپێی ناسراوە لەرۆڵ بینینی سیخوڕێکی بریتانی ناسراو بە بریکار ٠٠٧ و ئەمەش لەمیانی تۆمارکردنی چەند دیمەنێکی تایبەت بەریکلامی کۆمپانیای ھاینکنی بازرگانی لەزنجیرە ھۆتێلەکانی برادۆرس لەشاری بەرسلۆنەی ئیسپانیا.
بڕیارە فیلمەکە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ لەھۆڵەکانی سینەما لەئەمریکای باکور نمایش بکرێت.

مانگ پێشتر - May 30 2018 1:19PM
4167
بابه‌تی زیاتر