ترافیک
لەبەر ئەم ھۆیانە ئۆتۆمبیلەکەت لەدەرەوە ڕامەگرە
SNN: 

زۆربەی شۆفێران ئۆتۆمبیلەکانیان لەدەرەوە ڕادەگرن و گرنگی بەوە نادەن ھیچی بەسەردا بدەن یان دایپۆشن یان بیخەنە شوێنێکی تایبەتەوە بۆ پاککردن لەشەو یان رۆژ بێت، ئەمەش توشی گرفت و تێکچون و خراپبونی دەکات، لێرەدا ئەو ھۆکارانە دەخەینەروو کەزیانت پێ دەگەیەنێت ئەگەر جێی بھێڵیت بەو جۆرە: 
١. گۆڕینی رەنگی بۆیەی ئۆتۆمبیلەکە: ئەمەش بەھۆی تیشکی خۆر و شێ و باران و خۆڵەوەن دەبێتە ھۆی تێکدانی بۆیە و خێرایی تێکچونی، باشترە پارکی بکەیت لەشوێنی پێویست یان دایپۆشیت. 
٢. داخورانی فەرشی ئۆتۆمبیلەکە: بەوپێیەی زۆربەیان لەچەرم دروست کراون توشی تێکشکان و داخوران دەبنەوە.
٣. پەیکەری ئۆتۆمبیلەکە و کانزاکەی بەھۆی تێکچوونی بەھۆکارە دەرەکییە جیاوازەکان و زیانگەیاندن بەئۆتۆمبیلەکە بەھۆی ئەوەیی پەیکەری ئۆتۆمبیلەکە لەکانزا دروست کراوە و ئەمەش توشی ژەنگ و داخورانی دەکات بەھۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و ئاوەوە. 
٤. پێکھاتەکانی ناوەوەی ئۆتۆمیلەکە و پلاستیک و فایبەر و ئێکسسوارەکانی تێک دەچێت. 
٥. بەھۆی راگرتنی لەدەرەوە ئۆتۆمبیلەکەت پیس دەبێت و توشی خۆڵ و ئاو دەبێت و پێویستی بەپاککردنەوە دەبێت.

مانگ پێشتر - Jun 1 2018 6:22PM
3766
بابه‌تی زیاتر