ترافیک
ئۆپڵ مۆدیلێکی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای ئۆپڵی ئەڵمانی مۆدیلی GSI ی لەجۆری Corsaی قەبارە بچوک ئاشکراکرد کەجیادەکرێتەوە بەبونی تایەی قەبارە گەورەی دروستکراو لەکانزای سوکی ١٨ ئینج، و عەتەرێک، و چەندین ئاوێنەی دەرەکی شێوە کاربۆنی مۆدیلەکانی پێشبرکێ سەرباری سپۆیلەرێکی دواوە لەسەر لێواری بانیژەکە.
ئۆتۆمبیلەکە سستمی ئاراستەکردن و ھاوسەنگی ھەیە، لەگەڵ سوکانێکی وەرزشی و رووپۆشکردنی گێڕەکەی بەچەرم و دۆسەی وەرزشی دروستکراو لەئەلەمنیۆم. 
ئۆتۆمبیلەکە پشت بەسستمی مەڵتیمیدیا دەبینێت بۆ بەستنەوەی مۆبایلە زیرەکەکان کەبەسستمی ئەپڵ iOS و ئەندرۆید کاردەکات. 
ئۆتۆمبیلەکە بزوێنەری تێربۆی قەبارە ١.٤ لیتری ھەیە بەھێزی ١٥٠ ئەسپ و ٢٢٠ نیوتن مەترە و لە٨.٩ چرکەدا خێراییەکەی ٠ بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر سەعات دەگات و ئەوپەڕی خێراییەکەی ٢٠٧ کیلۆمەتر بۆ سەعاتە.
کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات کەبڕی سەرفکردنی سوتەمەنی زۆر کەمە ٦.٢ و ٦.٣ لترە بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتر.

مانگ پێشتر - Jun 4 2018 9:46PM
765
بابه‌تی زیاتر