ترافیک
جاگوار بەھێزترین و خێراترینی خۆی ئاشکرا دەکات
SNN: 

 کۆمپانیای جاگوار بەرھەمھێنانی مۆدیلی نوێی XE SV Project ٨ ی ئاشکراکرد کەنوێیە و خێراترین و بەھێزترینە لەمێژووی کۆمپانیاکانی بریتانیادا.
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە پشت بەبزوێنەرێکی ھەشت پستۆنی قەبارە ٥ لیتری دەبەستێت بەھێزی ٤٤١ کیلۆوات و ٦٠٠ ئەسپ، و گوڕی ٧٠٠ نیوتن مەتر و ئەوپەڕی سوڕانەوەی ٧٠٠ نیوتن مەترە. 
بەھۆی ئەم ھێزە زۆرەوە ئۆتۆمبیلەکە لەجێگیرییەوە بۆ خێرایی ١٠٠ کیلۆمەتر سەعات بە ٣.٧ چرکە دەبڕێت.
لەوپەری خێراییشدا ٣٢٢ کیلۆمەتر بۆ سەعاتە، و ئەوپەڕی سەرفکردنی سوتەمەنی ١١.٠ لترە بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتر. 

4 مانگ پێشتر - Jun 5 2018 9:05PM
813
بابه‌تی زیاتر