ترافیک
مۆدیلی نوێی X٥ بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای BMW نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلی X٥ی ئاشکراکردوە کەسەر بەگروپی مۆدیلەکانییەتی بۆ ناوچە سەخت و لێژاییەکان.
کۆمپانیا ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردوە کەئۆتۆمبیلەکە نەوەی چوارەمە و قەبارەی گەورەترە و درێژییەکەی ٤.٩٢ مەترە، ھاوکات تۆڕێک یان عەتەرێکی گەورەی ھەیە سەرباری لایتی LED. 
قەبارەی نوێی ئۆتۆمبیلەکە بەجۆرێکە ٥ کورسی ھەیە و قەبارەی ھەڵگرتنی ٦٤٥ بۆ ١٨٦٠ لیتر لەگەڵ توانای دانانی ریزێکی دانیشتنی تری سێیەم.
ئۆتۆمبیلەکە شاشەیەکی Head up ی ھەیە لەگەڵ چەندین سستمی شۆفێری یارمەتیدەر و رووناکی چواردەور لەگەڵ بانیژەیەکی پانۆرامایی کە ١٥ ھەزار رەگەزی تری رووناکی. 
ئۆتۆمبیلەکە بەسستمی فۆرویل درایڤ و گێڕێکی ٨ خێرایی و بزوێنەرێکی توانای ١٩٥ کیلۆوات بۆ ٢٦٥ ئەسپ. 
ئۆتۆمبیلەکە ئەوپەڕی خێرایی ٢٥٠کیلۆمەتر بۆ سەعاتە و ٦.٠ لیتر بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەترێک سوتەمەنی سەرف دەکات. 
بڕیارە ئۆتۆمبیلە نوێیەکە لەمانگی تشرینی دووەمدا بکەوێتە بازاڕەوە ھێشتا نرخەکەشی ئاشکرا نەکراوە.

مانگ پێشتر - Jun 10 2018 10:54AM
661
بابه‌تی زیاتر