ترافیک
مازدای میاتا ٢٠١٩ ئاشکرابوو
SNN: 

کۆمپانیای مازدا بەرەسمی بەرھەمھێنانی مۆدیلی نوێی MX-٥ میاتا ٢٠١٩ ی ئاشکراکرد.
ئەم ئۆتۆمبیلە بزوێنەرێکی جۆری سکای ئەکتیڤ جی قەبارە ٢ لیتری ھەیە و چەندین گۆرانکاریی تێدا کراوە لەوانە زیادتر چونە ناوەوەی ھەوا و سەری سلندەری نوێ و کێبڵی جیاواز.
کۆمپانیا ژاپۆنییەکە دەڵێت ئەو چاکسازییانەی تێیدا کراوە بۆ زیادکردنی ئەدا و کەمکردنەوەی کێشەکەیەتی لەھەمان کاتدا دووپاتی کردۆتەوە کەباشتر و کەمتر سوتەمەنی سەرف کردوە و دەردراوی کەمە.
ھێزی مەکینەکە بۆ  ١٨١ ئەسپ و ٢٠٥ نیوتن مەتر گوڕ بەرزبۆتەوە و خێرایی سوڕانی ٦٨٠٠ بۆ ٧٥٠٠ RPM ە و چەندین گۆرانکاری تێدا کراوە لەنێویاندا سوکان و شاشەیەکی نوێ و بەپێی خواستی کڕیارانیش سەقفەکەی بۆ گۆڕاوە سەرباری چەندین باڵی تایبەت بۆی کراوە.
لەژاپۆنیش ئەم ئۆتۆمبیلە تایبەتمەندیی سەلامەتی تری دەبێ لەوانە ئیستۆپی ئۆتۆماتیکی و رێنمایی و ئاگادارکردنەوەی تێپەڕاندن و چەندینی تر.

5 مانگ پێشتر - Jun 13 2018 7:46PM
908
بابه‌تی زیاتر