ترافیک
بەڤیدیۆ: کاماز پاسێکی نوێی بەرھەم ھێنا
SNN: 

کۆمپانیای کامازی رووسی بەم دواییانە نوێترین مۆدیلی خۆی لەپاسەکان ئاشکراکرد کەبەووزەی کارەبا کاردەکات و بێ شۆفێرە.
باسە نوێیەکە بە (کاماز ١٢٢١) ناسراوە و دیزاینێکی ناوازەی ھەیە و بڕیارە لەئایندەدا ببێتە یەکێک لەگرنگترین ھۆیەکانی گواستنەوە بەوپێیەی شۆفێری نیە و جێی ٦ سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و نوێترین شێوازەکانی پشوودان و ئارامی تێدا بەردەست کراوە. 

باسەکە سستمی ئاراستەکردنی ئۆتۆماتیکی ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سستمەکانی GPS دا سەرباری پەیکەرێکی ناوازەی سەردەمیانە لەشوشە و ئەلەمنیۆم و بزوێنەرێکی کارەبایی بەگوڕی ١٣٠ ئەسپ کەخێراییەکەی دەگەینێتە ١١٠ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا.
بڕیارە ئەم باسە نوێیە ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ بخرێتە بازارەکانی جیھان و رووسیاوە.

3 مانگ پێشتر - Jun 15 2018 4:44PM
1224
بابه‌تی زیاتر