ترافیک
سوزوکی ٢٠١٩ ئاشکراکرا
SNN: 

سوزوکی بەرەسمی یەکەم وێنەی ئۆتۆمبیلی جیمنی ٢٠١٩ ی ئاشکراکرد کەبڕیارە لە٥ی یۆنیۆدا بێتەبەرھەم.
ئەم جۆرە ئۆتۆمبیلە زیاتر لە ٥٠ ساڵە لەبواری بەکارھێنان دایە ئێستاش نوێترین مۆدیلی ئاشکرادەکرێت کەتوانای زۆر بەرزە و قەبارەی بچوکە بەڵام بەرگەی لێژاییەکان دەگرێت.
ئۆتۆمبیلەکە بەدوو مۆدیلی (جیمنی و جیمنی سییرا) بەردەستە و ھەردووکیان لایتی پێشەوە و برۆجیکتۆر و رێگری رەش و لایتی تەمی ھەیە و تایەی یەدەگیشی لەبەشی سەرەوەی سندوقەکەیە، ھەردوو مۆدیلەکە ھەستەوەری تەکنیکی گەشەسەندوویان ھەیە
ئۆتۆمبیلەکە جێی ٤ کەس دەبێتەوە و شاشەیەکی تەچی ٧ ئینجی ھەیە بۆ سستمی زانیاریی و دوگمەی کۆنترۆڵکردنی فێنکی ھەیە و سوکانەکەشی لەمۆدیلی سۆزۆکی سویفت دەچێت.
ئۆتۆمبیلەی جیمنی SUV بزوێنەرێکی ١.١ لیتری ھەیە بەھێزی ١١٠ ئەسپ و سستمێکی دینامیکی و ئەزمونێکی شۆفێری سەردەمیانە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Jun 20 2018 11:24AM
657
بابه‌تی زیاتر