یاسا
یاسا
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات
SNN: پارێزەر: ئارام عومەر

قەیرانی دارایی و مایەپووچبوونی کۆمپانیاکەیان و قەرزارییەکی زۆر، ئاواز ناچاردەکات پەنا بۆ کاری ھەڵەبەرێت، تادەگاتە ئەوەی کچێک ژەھرخواردبکات و دواتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێندرێت و لەدادگاش وردەکاری دۆخی ژیانی و ھۆکاری پەنابردنی بۆ کاری لەشفرۆشی دەگێڕێتەوە.

ئاواز خانمێکی تەمەنی ٣٧ ساڵەو دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستانە و ئاواز خانمێکی شۆخ و شەنگە و  زۆر گرنگی بەروخساری دەدات، ماوەی حەوت ساڵە لەمێردەکەی جیابۆتەوە، دوای جیابونەوەی لەھاوسەرەکەی ماوەی زیاتر لەچوار ساڵ لەئەوروپا دەژی  و دواتر بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە، دوای گەڕانەوەی لە ئەوروپا لەگەڵ کوڕێکی خوشکەزایدا بەناوی زانا نوسینگەی ھێنانی کرێکاری بیانی دادەنێنن، ئەم کارە لەسەرەتاوە ئاواز و زانا دەستیپێدەکەن زۆرباشە لەڕووی دەستکەوتنی پارەوە، بەوپێیەی ئاواز چوار زمان دەزانێت و ھاوکات زانا-ش لە ئەوروپا پەیوەندییەکی باشی ھەیە، چونکە بەھان شێوە لە ئەوروپا ھەمان کاریکردووە، بۆیە بۆماوەی دوو ساڵ زۆر بەسەرکەوتووی کار دەکەن و سەرمایەکی باشیان دەستدەکەوێت، دوای ئەو ماوەیەش ئاواز بەھۆی فرانبوونی کارەکەیەوە داوای قەرزێکی زۆر لە بانک دەکات کە دەگاتە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار، بەڵام دوای ھاتنی قەیرانی دارایی نوسینگەکەیان وردە وردە کاری نامێنێت و ناتوانێت کرێکاری بیانی دابین بکات، بەجۆرێک لەزۆربەی پڕۆژەکاندا زەرەر دەکات تادەگاتە ڕادەی مایەپووچبوون، لەم کاتەدا بانک داوای قەرزەکەی دەکاتەوە، ئاواز ھیچ ڕێگایەک شک نابات تا قەرزەکانی بداتەوە و زۆر بێئومێد دەبێت.

زۆرلێکردنی بانکەکە ئاواز ناچاردەکات دەست بەکاری لەشفرۆشی بکات، چونکە ئافرەتێکی زۆرجوانە خەڵکێکی زۆر سەرسامن پێی و داواکاری زۆریشی لەسەربووە پێشتریش بەتایبەت کە زانیویانە لەھاوسەرەکەی جیابۆتەوە، ئەو کاسانەشی کاری سێکسیان لەگەڵدا دەکات ھەمووی خەڵکی سەرمایەدارەو پارەیەکی زۆری لەم رێگایەوە دەست دەکەوێت، لەم کارەی بەردەوام  دەبێت تا بۆماوەی ساڵێک بەشێکی زۆری قەرزەکانی دەداتەوە، ھاوکات ئاواز بەبیانووی کارەوە سەردانی ناوەڕاست و خواروی عیراق دەکات و ژنی عەرەب دەھێنێت و کاری لەشفرۆشیان پێدەکات، لێرەوە ئاواز وردە وردە دەناسرێت و چەندجارێک لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانیشەوە دەستگیر دەکرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھیچ بەڵگەیەک بەسەریدا ساخ نابێتەوە دوای ماوەیەک ئازاد دەکرێت.

ڕۆژێک ئاواز دەچێتە مۆڵێکەوە لەوێدا کچێکی جوان و ناسک دەبینێت و دەکەوێتە قسەکردن لەگەڵیدا، پێشنیازی کاری بۆ دەکات و دواتر کچەکە دەچێتە نوسینگەکەی ئاواز و لەوێدا پێیدەڵێت کەدەینێرێت بۆ ماڵی دەوڵەمەندێک و بەموچەی مانگانەی دوو ھەزار دۆلار کاری تەنھا سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانی بکات، بۆیە کچەکە زۆری پێخۆشدەبێت و ئاوازیش بەخاوەنی ماڵەکە دەڵێت کەخۆی ھەموو شتەکانی بەکچەکە وتووە و دەتوانێت جگەلە کاری ماڵ و منداڵەکانی سێکسیشی لەگەڵدا بکات، دوای ماوەیەک کارکردنی لەماڵەکەدا، خاوەنی ماڵەکە دەیەوێت سێکس لەگەڵ کچەکەدا بکات، بۆیە کچەکە ڕا دەکات و دەگەڕێتەوە بۆلای ئاواز و زۆر توڕە دەبێت و ھەڕەشەی ئاگادارکردنەوەی پۆلیس دەکات، پێیڕادەگەیەنێت کە خاوەنی ماڵەکە ھەوڵیداوە پەلاماری بدات، دوای ھەڕەشەکانی کچەکە ئاواز بۆماوەی سێ رۆژ بەندی دەکات بۆئەوەی قسە نەکات و پاشگەزبێتەوە لەھەڕەشەکانی، بەڵام کچەکە ھەر ڕازی نابێت، بۆیە ئاواز بڕیار دەدات ئەم کچە لەناوبەرێت، لەرێگای ژەھرەوە ئەو کارە دەکات و دەیکوژێت.

دوای ئەوەی کچەکە گیان لەدەستدەدات، ئاواز دەیەوێت تەرمەکەی بشارێتەوە، لەوکاتەدا زانای خوشکەزای ئاگای لێدەبێت و راستوخۆ پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە و دەستگیردەکرێت، دوای دەستگیرکردنی ددان بەتاوانەکەیدا دەنێت و  بەماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

تێبینی:

ئەم ڕوداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان روویداوە، سەرجەم ئەو ناوانەشی ھاتوون خوازراون و ناوی ڕاستەقینەی ئەوکەسانە لای SNN پارێزراوە، ئامانج لەبڵاوکردنەوەی ھۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتییە.

5 مانگ پێشتر - Jun 22 2018 7:20PM
6092
بابه‌تی زیاتر
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...