لەکوردستانەوە
ھۆکارە سەرەکیەکانی سوتانی ئۆتۆمبیل
SNN: 

زۆر جار لە وەرزی ھاوین ئەم دیاردەیە دەبینین کە ئۆتۆمبیلەکان لەسەر شەقام گڕ دەگرن؟ ھاوڵاتیان زۆربەیان دەڵێن تەنھا بەنزینی خراپ ھۆکارە بۆ بۆ سوتاندن، لەوبارەیەوە دانا کریم ماستەر لە ئەندازیاری میکانیک لەپەیجی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرایکردووە کەبەنزینی کوالیتی نزم یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی سوتاندنی ئۆتۆمبیل لەگەڵ ئەوەشدا چەند ھۆکارێکی تر ھەن کە دەبنە ھۆی سوتان ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: خراپی کوالیتی فیول پەمپ
چەندین جۆری فیول پەمپ لە بازاڕەکاندا ھەن کە کەس نازانێت بەچی کوالیتی یەک دروستکراون و لە چی وڵاتێکەوە ھێنراون. فیول پەمپی کوالیتی نزم گەرم دەبێت و ھۆکارێکە بۆ سووتان.
دووەم: توانەوەی وایەری گەیەنەری کارەبا بۆ فیول پەمپ
ئەمەش یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی سوتان چونکە وەک وتمان ئەگەر فیول پەمپەکە کوالیتی نزم بوو ئەوە گەرم دەبێت و ئەم گەرمی یەش کاریگەری ھەیە لەسەر توانەوەی ئەم وایەرانە و دروست بوونی شۆڕتی کارەبایی. ھەروەھا ھۆکارێکی تری بریتی یە لە کۆن بوونی ئەم وایەرانە و بەسەر چونیان کە بەرگەمی زووتر دەتوێنەوە.
سێ یەم: فیوز
فیوز دانراوە بۆ پچراندنی تەزووی کارەبا لەکاتی شۆڕتێک لە ئۆتۆمبیل. بەداخەوە ھەندێک کەس لە خۆیانەوە بەبێ شارەزای دەستکاری ڕێژەی ئەمپێری ئەم فیوزە دەکەن. بۆنمونە کۆمپانیا فیوزی داناوە بە بڕی ١٠ ئەمپێر کەسی ناشارەزا ئەم فیوزە دەگۆڕێت بۆ ٢٠ ئەمپێر وا دەزانێ کارێکی چاک دەکات بەڵام ئەمە زۆر ھەڵەیە لەکاتی بوونی کێشەیەک فیوزەکە ناسوتێت ئەمەش دەبێتە ھۆکاری سەرەکی بۆ درووست بوونی شۆڕت و ئاگر کەوتنەوە.
چوارەم: تەنکی بەنزین و پڕکردنی لەبەنزین
لە ئۆتۆمبیلە نوێکاندا چەند سیستەمێک و ئامێرێک دانراوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی پەستانی ناو تەنکی بەنزین خراپ بوونی ئەم ئامێرانە یان گیرانی شوێنی تایبەتی خاڵی بوونەوەی تەنکی بەنزین بە ھۆکاری خراپی بەنزین یان گیرانی بەھۆی خۆڵەوە یان ھەر ھۆکارێکی تر لەکاتی پەستانی بەرزدا ھۆکارێکی ترە بۆ گڕگرتن.
پێنجەم: لێچونی بەنزین 
دانەخستەوەی سەرقاپی تەنکی بەنزین یان باش دانەخستنی سەری تەنکی بەنزین لەکاتی گۆڕینی فیول پەمپ و دزەکردنی بەنزین ھۆکارێکی ترە بۆ نمونە ئەگەر لێچوونی بەنزین ھەبوو وە فلنجە یان دیسکی تایە زۆر گەرمبوو ئەگەر ھەیە ئەو گەرمی یە بگوێزرێتەوە بۆ بەنزینەکە بەتایبەت لە وەرزی ھاویندا و ببێت ھۆی سوتان.
شەشەم ھەندێک ھۆکاری تر
ھەندێک ھۆکار ھەیە لە وانەیە بە ئاسایی بزانیت بەڵام ھۆکارن بۆ سوتان لەوانە:
جێھێشتنی شەحنی مۆبایل بە کارەباوە لە ناو ئۆتۆمبیل: لەکاتی بوونی شۆڕتێک ئەو شەحنە گڕ دەگرێت.
دەبەی ئاو: کاتێک خۆر بەر ئاو دەکەوێت لە ناو ئۆتۆمبیلەکە لەوانەیە تەرکیزی تیشکی خۆر لەسەر خاڵێک جێگیر بکات ھەروەھا پلەی گەرمی بەرز لەناو ئۆتۆمبیلەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ درووست بوونی ئاگر.
قوتی پەستێنراو: چەرخ و قوتوی بۆنی پەستێنرا و قوتوی بیبسی یەکێکی ترن لە ھۆکارەکان.
حەوتەم: ھەڵەی مرۆڤ 
لەوانەیە لەکاتی بەستنەوەی فیول پەمپ وایەرەکان بە جۆین ببەسترێت ئەمەش یەکێکی ترە لە ھۆکارەکان. بە جۆین کردنی وایەرەکان دەبێت بەشێوەی تایبەت و کەسی شارەزا بیکات.

3 مانگ پێشتر - Jun 28 2018 7:54PM
1296
بابه‌تی زیاتر
بەکارھێنانی سۆدە لەنانەواخانەکان قەدەغەدەکرێت ...
کەرنەڤاڵی ئاشتی لەپایتەختی ئاشتی بەرێوەچوو...
کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی قوڕگ و لوت و گوێ بەڕێوەدەچێت...
بەوێنە: سلێمانی لەپێشوازی وەرزی پاییزدا...
بەوێنە: خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەکارێکی خۆبەخشیدا ...
بەوێنە: کەرنەڤاڵی ئاشتی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو ...
بەوێنە: ئایفۆنە نوێیەکە گەیشتە سلێمانی ...
گەنجێک زمانی کوردی بۆ گۆگڵ زیاد دەکات...
کلیپە نوێیەکەی ئاریان کەریم و مەریوان سەفادین بڵاودەبێت...
پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلتورە جیاوازەکان لەرانیە سازدەکرێت...
پیشانگەی کارەکانی خانمان لەساڵیادی منداڵپارێزی کوردستان...
سلێمانی.. رێز لەفۆتۆگرافەرێکی بیانی دەنرێت...
ڕێکەوتنی پزیشک و نۆرینگەکانی ھەڵەبجە رەتدەکرێتەوە...
شانۆیی بەردەرگای جەھەنەم نمایش دەکرێت...
پسپۆرێکی خۆراکی پەیوەندی برنج و قەڵەوی دەخاتەڕوو...
سلێمانی گوزەرێک بە ڕابردوودا دەکات...
دیداری رۆشنبیری و ھونەری دیلان دەستی پێکرد ...
دروستبونی کلس گومان لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست دەکات...