یاسا
یاسا
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌رچوو
SNN: 

هه‌میشه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا دراوسێ‌ گرنگی‌ و بایه‌خی‌ تایبه‌تی‌ پێدراوه‌و له‌ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامیشدا به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌و پرسه‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كراوه‌، شاعیران و ئه‌دیبانیش له‌سه‌ر گرنگی‌ دراوسێ‌ هه‌میشه‌ خامه‌یان ڕه‌نگینه‌و پێنوسیان به‌بڕشت بوه‌، مه‌زڵومی‌ شاعیر ده‌نوسێت:

سه‌نعاتێ عه‌زیز بزانه‌ چاكه‌.. ویژدانت ببێ كرده‌وه‌ت پاكه‌

ڕوخۆشبه‌ دائیم فه‌ره‌ح له‌دڵبه‌.. له‌ڕوی خه‌ڵقا هه‌روه‌كو گوڵبه‌

ئیكرامت ببێ له‌گه‌ڵ میوانت.. له‌گه‌ڵ دراوسێ و ئه‌هلی دیوانت

ئه‌م شیعره‌ی‌ مه‌زڵوم وا پێده‌چێت دروست بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ نوسرابێت، كه‌ به‌هۆی‌ كارێك (سه‌نعاتێك)ه‌وه‌، دراوسێیه‌ك دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت به‌هۆی‌ تێبینی‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌.

عه‌لی ته‌مه‌نی 57 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و خاوه‌نی سێ كوڕو چوار كچه‌، له‌گه‌ڕه‌كێكی قه‌ره‌باڵه‌غدا ژیان ده‌كه‌ن، ئه‌و كۆڵانه‌ی ماڵی‌ عه‌لی‌ لێیه‌ زۆرجار به‌هۆی قه‌ره‌باڵه‌غی گه‌ڕه‌كه‌وه‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ دروستده‌بێت، به‌ڵام ماڵی عه‌لی هه‌موكات خۆیان له‌و كێشه‌و ئاژاوانه‌ به‌دورده‌گرن.

خانوو و ماڵی‌ عه‌لی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كچانه‌شی‌ كه‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌، له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌و، كچ و زاواكانی و بوك و كوڕه‌كانیشی‌ هه‌ر له‌و خانوه‌دان و ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌میشه‌ش لای كوڕو كچه‌كانی وتویه‌تی ((حه‌زده‌كه‌م هه‌موتان له‌گه‌ڵ خۆمدا ژیان به‌سه‌رببه‌ن)).

هه‌ر كاتێكیش كچێكی عه‌لی‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگریی پێكده‌هێنێت، مه‌رجی ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ژیان به‌سه‌رببات و نابێت لێی‌ جیابێته‌وه‌.

عه‌لی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی كاری عه‌لوه‌ ده‌كه‌ن و خه‌ریكی بازرگانی میوه‌و سه‌وزه‌ن، زۆربه‌ی كات میوه‌و سه‌وزه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌هێنن و ده‌یفرۆشنه‌وه‌، هاوكات باخێكیان هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 50 دۆنم ده‌بێت و ساڵانه‌ ده‌یكه‌نه‌ كشتوكاڵ و به‌روبومه‌كه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه‌.

ماڵی عه‌لی نزیكه‌ی 25 ساڵه‌ له‌و خانوه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و هه‌موو دراوسێكانیان وه‌ك ماڵه‌ خزم له‌گه‌ڵ ئه‌م ماڵه‌دا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌وته‌ی وه‌رگیراو له‌دراوسێكانیان، ماڵی عه‌لی ماڵێكی بێ موشكیله‌و بێده‌نگن و خه‌ریكی كارو كه‌سابه‌تی خۆیان بونه‌.

دوای ئه‌و هه‌موساڵه‌، یه‌كێك له‌دراوسێكانی عه‌لی كه‌ دیواریان به‌دیواره‌وه‌یه‌، خانوه‌كه‌یان ده‌فرۆشن كه‌ نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ دراوسێن، ئه‌وكه‌سه‌ی خانوه‌كه‌ی‌ ته‌نیشت عه‌لی‌ ده‌كڕێت، ناوی كه‌ماله‌و پیشه‌ی ڕاوچێتیه‌، هاوكات سه‌گێكی زۆریشی‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ ڕاوكردن به‌كاریانده‌هێنێت، زۆربه‌ی كاتیش ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ڕاویان ده‌كات له‌ماڵه‌وه‌ ده‌یانهێڵێته‌وه‌و به‌خێویان ده‌كات.

ئه‌وكاره‌ش ماڵی عه‌لی و دراوسێكان بێزارده‌كات، چونكه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ بۆنیان ناخۆشه‌و هاوكات ده‌نگه‌ ده‌نگێكی زۆریش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو باسیشده‌كرێت، هۆكارێكی دیكه‌ی‌ هاتنی ئه‌و دراوسێ تازه‌یه‌ ئه‌وه‌بوه‌ له‌گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌ش ده‌ركراون، به‌وته‌ی كه‌سوكاری له‌ كۆڵانه‌ كۆنه‌كه‌دا ده‌ركراون هاتوون ئه‌م خانوه‌ تازه‌یان كڕیوه‌، به‌گشتیی كه‌سایه‌تی‌ كه‌مال باش نییه‌و تێبینی‌ و ڕه‌خنه‌ی‌ زۆریشی‌ له‌سه‌ر بوه‌.

دوای تێپه‌ڕبونی نۆ مانگ به‌سه‌ر چونیان بۆ ئه‌و كۆڵانه‌، خه‌ڵكی كۆڵان ده‌یانه‌وێت ده‌ریبكه‌ن و هه‌مولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام كه‌مال ئه‌وكاره‌ به‌ئیشی دراوسێیه‌كه‌یان كه‌ عه‌لییه‌ ده‌زانێت، چونكه‌ عه‌لی چه‌ندجارێك پێیوتوه‌ كه‌ واز له‌وكاره‌ بهێنێت، یان لانی كه‌م كه‌ هه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ نه‌هێنێته‌ ماڵه‌وه‌ تا كۆڵه‌نه‌كه‌ی پێ هه‌راسان نه‌كات.

ڕۆژێك كه‌مال به‌تاپڕێكه‌وه‌ ده‌چێته‌سه‌ر ماڵی عه‌لی و سه‌ره‌تا له‌ده‌رگا ده‌دات، له‌وكاته‌دا كچه‌كه‌ی عه‌لی ده‌چێت ده‌رگاكه‌ ده‌كاته‌وه‌، یه‌كسه‌ر كه‌مال به‌جنێوو قسه‌ی ناشیرین ده‌ستپێده‌كات، له‌وكاته‌دا عه‌لی و یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی دێنه‌ ده‌ره‌وه‌، دوای دروستبونی ده‌مه‌قاڵێ، كه‌مال فیشه‌كێكی تاپره‌كه‌ی ده‌نێت به‌عه‌لیه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات، هاوكات كوڕه‌كه‌ی عه‌لی به‌هۆی زۆری فیشه‌كانی تاپڕه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ختی‌ بریندارده‌بێت.

دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م تاوانبار كه‌ كه‌مال-ه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و دان به‌تاواناكه‌یدا ده‌نێت و ده‌ڵێت:"كه‌ ئاماده‌كاریم بۆ ئه‌مكاره‌ كردوه‌"، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌بڕیاری دادگا به‌ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

تێبینی‌: ئه‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌، هه‌موو ئه‌و ناوانه‌شی‌ به‌كارهاتون، خوازراون و ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كان لای‌ SNN پارێزراون.

5 مانگ پێشتر - Jun 29 2018 9:30AM
4328
بابه‌تی زیاتر
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...