ئنستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ ئاشکرادەکات
SNN:
بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام دەتوانن موزیک و گۆرانی بۆ وێنە و ڤیدیۆکانیان زیاد بکەن.
ئنستاگرام ئاشکرایکردوە کەزیادکردنی موزیک ئاسان دەبێ کاتێ بەکارھێنەر چیرۆکێک پەخش دەکات تێبینی بونی لۆگۆی Music دەکات و کاتێ کلیکی دەکات دەتوانێ تەماشای بەشی موزیک بکات کەھەزاران گۆرانی و ئاوازی تێدایە.
وێبسایتەکە ئاشکرایکردوە کەرۆژانە گۆرانی و ئاواز زیاد دەکات تا بەکارھێنەرانی ئنستاگرام کە٤٠٠ ملیۆنن ئەوەی گونجاوە بۆ چیرۆکەکانیان ھەڵی بژێرن.
دەتوانیت خۆت جۆرێک گۆرانی و موزیک ھەڵبژێریت یان دەست بەتۆمارکدرنی بکەیت و دوای دابەزاندنی بۆ ھاورێیانت دەردەکەوێت.
8 مانگ پێشتر - Jun 30 2018 1:04PM
 3152
|