ترافیک
ماکلارین مۆدیلێکی بەھێزی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای ماکلارین مۆدیلی نوێی ٦٠٠ LTی ئاشکراکرد کەسەر بەزنجیرەی Sport Series ە. 
کۆمپانیا بریتانییەکە ئاشکرایکردووە کەمۆدیلە نوێیەکە لەئۆتۆمبیلی پێشبرکێکانی فۆرمولا١ ە کەبە GTR Longtail ناسراوە لەسەر بنەمای مۆدیلی ٥٧٠ی کوبیە. 
ئۆتۆمبیلەکە پشت بەبزوێنەرێکی جۆری تێربۆ V٨ ی قەبارە ٣.٨ لتر دەبەستێت کەھێزی ٤٤١ کیلۆوات بۆ ٦٠٠ ئەسپە و ئەوپەڕی گوڕەکەشی ٦٢٠ نیوتن مەترە. 
ئۆتۆمبیلەکە دەتوانێ لەماوەی ٣ چرکەدا، خێراییەکەی لە سفرەوە بگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر بۆ سەعات و ئەوپەڕی خێراییەکەی ٣٣٠ کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا. 
پێشبینی دەکرێت مۆدیلە نوێیەکەی ماکلارین لەمانگی ئۆکتۆبەری ئایندەوە بەنرخی ٢٣٠ ھەزار یۆرۆ بکەوێتە بازاڕەکانەوە.

4 مانگ پێشتر - Jul 1 2018 10:14AM
566
بابه‌تی زیاتر