لەکوردستانەوە
پیاوی بارانەکە خەڵات کرا
SNN: سۆران سەعید

مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ دارا حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێَمانی بەھۆی خانەنیشن بونیەوە سازکرا و لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانیەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
 
gellerytitle

دارا حەسەن دوای زیاتر لە ٣٧ ساڵ خزمەتکردن لەبواری ژینگە و پێشبینییەکانی کەشوھەوا بۆ ڕاگەیاندنەکانی و ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی، خانەنیشنکرا، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتیشدا خەڵاتی رێزلێنانی لەلایەن قائیمقامی سلێمانی و شارەوانی سلێمانییەوە پێبەخشرا لەپای ئەو خزمەتەی بەشاری سلێمانی کردووە.

gellerytitle

لەدوایین وتەیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، دارا حەسەن بەڕێوەبەری پێشووی کەشنانسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند: ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی ژینگەی سلێمانی و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان، لەئێستاشدا لەڕێگەی تیمێکەوە لەھەوڵی ئاگربڕدان بۆ ناوچە دارستانییەکان دواتر دەچینە ئەو شوێنانەی پێویستیان بەئاگربڕە.

gellerytitle

دارا حەسەن دوایین پێشبینی بۆ کەشوھەوا کرد و وتی: بەھۆی گۆڕانکارییەکان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پشکی شێری لەگۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا بەردەکەوێت و پلەکانی گەرما زۆر بەرزبێتەوە کە ئێمەش بەشێکین لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەم گۆڕانکارییانەش زیاتر بەھۆی نەبوونی ڕووپۆشی سەوزاییە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Jul 2 2018 1:20PM
1280
بابه‌تی زیاتر
بەکارھێنانی سۆدە لەنانەواخانەکان قەدەغەدەکرێت ...
کەرنەڤاڵی ئاشتی لەپایتەختی ئاشتی بەرێوەچوو...
کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی قوڕگ و لوت و گوێ بەڕێوەدەچێت...
بەوێنە: سلێمانی لەپێشوازی وەرزی پاییزدا...
بەوێنە: خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەکارێکی خۆبەخشیدا ...
بەوێنە: کەرنەڤاڵی ئاشتی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو ...
بەوێنە: ئایفۆنە نوێیەکە گەیشتە سلێمانی ...
گەنجێک زمانی کوردی بۆ گۆگڵ زیاد دەکات...
کلیپە نوێیەکەی ئاریان کەریم و مەریوان سەفادین بڵاودەبێت...
پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلتورە جیاوازەکان لەرانیە سازدەکرێت...
پیشانگەی کارەکانی خانمان لەساڵیادی منداڵپارێزی کوردستان...
سلێمانی.. رێز لەفۆتۆگرافەرێکی بیانی دەنرێت...
ڕێکەوتنی پزیشک و نۆرینگەکانی ھەڵەبجە رەتدەکرێتەوە...
شانۆیی بەردەرگای جەھەنەم نمایش دەکرێت...
پسپۆرێکی خۆراکی پەیوەندی برنج و قەڵەوی دەخاتەڕوو...
سلێمانی گوزەرێک بە ڕابردوودا دەکات...
دیداری رۆشنبیری و ھونەری دیلان دەستی پێکرد ...
دروستبونی کلس گومان لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست دەکات...