هونه‌ر
جوراسیک وورلد لەئەمریکا دەنگی دایەوە
SNN: 

فیلمی خەیاڵی زانستی و جوڵە و سەرکێشی (جوراسیک وورلد:فۆلن کینگدەم) بوە سەرتۆپی پڕ داھاتترینی سینەمای ئەمریکای باکور بۆ ھەفتەی دووەم و بەمەش ٦٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمەکە ھەریەک لەکریس برات و برایس دالاس ھوارد و ریف سبۆل رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن و لەدەرھێنانی جەی ئەی بایۆنایە. 
فیلمی ئەنیمەیشنی (ئنکریدەبلز٢) لەپلەی دووەم مایەوە بەکۆکردنەوەی ٤٥.٥ ملیۆن دۆلار.
لەپلەی سێیەم فیلمی (سیکاریۆ: دای ئۆف زە سولدادو) ١٩ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە 
فیلمی چوارەم کۆمیدی بوو (ئۆنکل درو) بوو کە ١٥.٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە
فیلمی سەرکێشی (ئۆشنز ٨) لەپلەی سێیەمەوە دابەزی بۆ پلەی پێنجەمی ئەم ھەفتەیە بەکۆکردنەوەی ٨ ملیۆن دۆلار. 

2 هەفتە پێشتر - Jul 2 2018 1:34PM
1638
بابه‌تی زیاتر