لەکوردستانەوە
نەریمان بابان داھاتی کۆنسێرتەکەی دەبەخشێت
SNN: سۆران سەعید

نەریمان بابان داھاتی کۆنسێرتەکەی پێشکەشی نەخۆشخانەی ھیوا دەکات و لەپەیامێکیشدا داوا لەسەرمایەداران دەکات ھاوکاری نەخۆشخانەکە بکەن.

ھونەرمەندی گۆرانی بێژ نەریمان بابان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەخشینی داھاتی کۆنسێرتەکەی بە نەخۆشخانەی ھیوا لەسلێمانی ڕاگەیاند و وتی: ئەوەی ئێمەی دەیکەین دڵۆپێکە لەدەریایەک، دوای تەمەنێکی زۆری ھونەری و ماندووبوونێکی زۆر بڕواناکەم پێویستم بەریکلامێک بێت بۆ ھونەرەکەم و ئەوەی تائێرە کردوومە شاھێدە، ئەوەی لێرەوە دەستپێدەکات بۆ ژیانی من ئەوەیە شتی باشتر بکەم و ئەمە بەگەورەتر دەبینم لە ھونەرەکەم، کە لەئازاری نەخۆشێک کەمبکەمەوەو ھیوایەک بگێڕینەوە بۆ منداڵێک.

نەریمان بابان وتیشی: نەخۆشخانەی ھیوا وەک مامەخەمەیەکی لێھاتووە لەکوردستاندا و شەڕێکی دەستەویەخە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنچەدا دەکات کەھەموو دنیا بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بۆیە داوا لەکەسایەتی و دەوڵەمەندانی شاری سلێمانی و ئەوانەی توانای ماددییان باشە ھاوکاری ئەم نەخۆشخانەیە بکات.

لەبارەی بڕی ئەو داھاتەی پێشکەشی نەخۆشخانەکەی کردووە، ئەو ھونەرمەندە رایگەیاند: حەزناکەم بڕی ھاوکارییە مادییەکە ئاشکرا بکەم و جاری پێشووتریش بڕەکەیم ئاشکرا نەکرد، بۆ ئەوەی ھەرکەسێک بیەوێت ھاوکاری نەخۆشخانەکە بکات ئەگەر بڕەکەشی ھەرچەندێک بێت دەروون و ویژانی خۆی ئاسودە بکات و بیبەخشێت،نەوەک پاشگەزبێتەوە لەبەرئەوەی بڕی ھاوکارییەکەی لەکەسێکی تر کەمترە و شەرم لەبەخشینی بکات.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

9 مانگ پێشتر - Jul 3 2018 2:05PM
1373
بابه‌تی زیاتر
ھەژار زەھاوی موزیکێکی جیھانی لەبەیروت تۆماردەکات ...
ڕێز لەخۆبەخشەکانی ١٩٨٨ی ھەڵەبجە گیرا...
پیشانگەی خانمانی دەسترەنگین لەسلێمانی کرایەوە...
سیڤان عەباس تینوی ئازادییە لەھەڵەبجە ...
گلەییەکانی ھەڵەبجە گەیەنرا...
فیلمی مەرگ بۆ مەرگ نمایشکرا...
ھەنگاوی رەنگەکان لەسنەو تارانەوە نمایشکرا...
گەلاوێژ نیو سەدە خەبات لەنێوان سیاسەت و ئەدەبدا بەتورکی...
مەریوان سەفادین بەرھەمێکی نوێ ئاشکرا دەکات ...
بەوێنە: ھەڵەبجە لەئێستاو ۳۱ساڵ لەمەوبەردا...
قریشکەی بەردەم سێوەکان نمایشکرا...
کتێبێک لەبارەی ئایلان کوردییەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی ک...
نەجمەدینی غوڵامی و تارا رەسول گۆرانی بۆ ھەڵەبجە دەڵێن...
کوردێک خەڵاتی ژنی داھێنەری ٢٠١٩ وەردەگرێت...
فەرزاد لاوانەوەیەک بۆ ھەڵەبجە تۆمار دەکات...
کانی عاشقان نۆژەندەکرێتەوە... چیرۆکەکەی ئاشکرابوو...
چیرۆکی ئەو پیاوەی دووجار ژیانی لی بڕا و دواتر ژیایەوە...
چیرۆکی ئاوازدانەری گریانی ھەڵەبجەییەکان دەکرێتە فیلم...