زانست
زانست
سامسۆنگ بەبێ ئاگای بەکارهێنەرانی وێنەکانیان بڵاودەکاتەوە
SNN: 
هەندێک لە بەکارهێنەرانی سامسۆنگ ئاماژەیان بەوە داوە ئامێرەکانیان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی وێنەکانیان دەنێترێت بۆ کۆنتاکتەکانیان، واتە ئەو کەسانەی ژمارەکانیان تۆمارە لە مۆبایلەکانیاندا، بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگاداری ئەو وێنە ناردنە بن. سامسۆنگیش لە ئێستادا ئاگاداری ئەو کێشەیەیەو لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.

ژمارەیەکی کەم لەو کەسانەی مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگیان پێیە باسیان لەو کێشەیەی سامسۆنگ کرد کە وێنەکانی ناو گەلەرییەکەیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بەبێ ئاگاداری خۆیان دەنێرێت بۆ ئەو کەسانەی ژمارە تەلەفۆنەکانیان لەناو مۆبایلەکانیاندا تۆمارە. ئەو وێنانەی نێردراون لە ئەپلیکەیشنی نامەناردنی سامسۆنگ خۆیەوە بووە. 

هەندێک لە تووشبووەکان دەڵێن ڕەنگە هۆکاری کێشەکە ئەپدەیتە نوێیەکەی (T-Mobile ) بێت، زۆربەی مۆبایلە تووشبووەکانیش لە مۆدێلی گالاکسی S9 و پلەسەکەی بووە، بەڵام ڕوون نیە ئایا مۆدێلەکانی تریش تووشبوون یان نا.
کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هەوڵی چاکردنی دەدەن و ئەمە وەک خەونێکی ناخۆش وایە بۆیان.

4 مانگ پێشتر - Jul 3 2018 8:40PM
4099
بابه‌تی زیاتر
گرفتێک لەئایفۆن دەرکەوت ئەپڵ بەخۆڕایی بۆتان دەگۆڕێت...
مێسنجەری فەیسبوک گۆڕانکارییەکی گرنگ دەکات ...
بەم جۆرە مۆبایلە کۆنەکەت بکەرە کامێرای چاودێری ...
شاشە قەدکراوەکەی سامسۆنگ تابلێت دەگۆڕێ بۆ مۆبایل...
گۆرانکاری لەنامەی دەنگی وەتس ئەپدا دەکرێت ...
بەڤیدیۆ: مۆبایلێکی چینی چەماوە بەرھەم ھات ...
سامسۆنگ ئەم تایبەتمەندییە لەS١٠ ناھێڵێت ...
ئەپڵ مۆدیلی نوێ ئاشکرا دەکات ...
نامەیەک گۆرانکاریی لەوەتس ئەپ دەکات ...
مۆبایلەکەت لەسەر بێدەنگیش بێت بەم جۆرە دەیدۆزیتەوە ...
داھێنانێکی پاناسۆنیک بۆ کارکردن لەئۆفیسە قەرەباڵغەکاندا...
بەم جۆرە وێنە سڕاوەکانت لەمۆبایلی گالاکسییەوە بھێنەرەوە...
ئەوەی گالاکسی نۆت ٩ ھەیەتی و لەئایفۆنە تازەکەدا نیە ...
تەنکترین مۆبایل لەجیھاندا بەرھەم دێت ...
ئایفۆنە ھەرزانەکە دەکەوێتە بازاڕەوە...
ھواوی بەمۆبایلێک پێشی ئەپڵ و سامسۆنگ دەداتەوە...
ئایفۆنە نوێکە ئاشکرا دەکرێت...
سامسۆنگ مۆبایلێکی ٤ کامێرا بەرھەم دێنێت ...