کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆنیەتی دڵخۆشبوون لە کاتەکانماندا
SNN: 
لە ژیاندا زۆر کەم گەرەنتیمان دەست دەکەوێت، ئەمەش مانای وایە هەمیشە لە کاتی نادڵنیادا دەژین، هەندێک کەس زیاتر و هەندێک کەس کەمتر لەوانیتر. ئەگەرچی نائاسوودەش بیت بەڵام هەندێک ڕێگا هەیە بەرەوڕووی نادڵنیاییەکانت دەکاتەوە و وات لێدەکات زاڵ بیت بەسەر دۆخە ناهەموارەکاندا، لەوانەش:
١- تەرکیز بکەرە سەر ئەوەی دەتوانیت بیکەیت و وازبێنە ئەوەی تر وەک خۆی بڕوات، هەموو کات و ووزەی خۆت بدە بەو شتانەی دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت، ئەمەش پەیوەندی بەوەوە هەیە چۆن بیردەکەیتەوە، هەڵسوکەوت دەکەیت و هەست دەکەیت. وازبێنە ئازار و ڕق و تووڕەبوون و ترس بروات.
٢- لا کاتی ئێستادا بمێنەرەوە، واز لە ڕابردوو بێنە.
٣- ئەوەت لەیادبێت کە تۆ لە کاتی ناهەموواری تریشدا ڕزگارت بووە.
٤- پەیوەندیت هەبێت لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتدا چونکە پەیوەندیی خۆشی هێنەرە.
٥- تەرکیزت با لەسەر شتە باشەکان بێت و بیر لە خراپەکان مەکەرەوە چونکە لە ژیاندا هەموو تووشی شتی باش و خراپ دەبین.
٦- کەسێکی دڵ نەرم بە.
٧- کۆنترۆڵی ئەو شتانە بکە کە ڕێگەیان پێدەدەیت بێنە ڕێگات و ژیانتەوە چونکە شتە نەرێنیەکان لە هەموو شوێنێک هەن.
٨- باوەڕت بەبڕوا و ئاینی خۆت هەبێت و لایەنی ڕۆحیت بەهێز بکە.
٩- بجوڵی و وەرزش بکە.
١٠- مێدیتەیشن و یۆگا بکە و مێشكی خۆت هێور بکەرەوە.
١١- ئەو شتانە بخوێنەرەوە کە هیواو و ڕۆحییەتی باشت بۆ دەهێنن و هانت دەدەن بۆ دڵخۆشبوون.
١٢- داوای یارمەتی بکە گەر دەزانیت مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵێک شت دەکەین لە کۆنترۆڵی خۆت بەدەرن.
١٣- گفتوگۆی باش و ئەرێنی لەگەڵ خۆت ئەنجام بدە.
١٤- تەرکیز بکەرە سەر شتە گرنگەکان و ئەوانە ئەنجام بدە کە لە هەموو شتەکانی تر گرنگترن.
١٥- وازبێنە لە هەوڵدان لە کۆنترۆڵ کردنی ئەو شتانە لە دەرەوە ڕوودەدەن چونکە تۆ ناتوانی کۆنترۆڵی ڕوودانی شتەکانی چواردەورت بکەیت.
١٦- بزانە چیت دەوێت و چی دەکەیت و ئامانجەکانت چین.

 
9 مانگ پێشتر - Jul 4 2018 8:51AM
1506
بابه‌تی زیاتر
تەنیایی ھێندەی کێشانی ١٥ جگەرەیە لەرۆژێکدا ...
٥ سیفەت کەپیاو دەیەوێ لەژنەکەیدا ھەبێ ...
سودی وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن کارمەندانەوە ...
لەبەر ٥ ئەم ھۆکارە مەھێڵە ژنەکەت جلت بۆ بکڕێت ...
ئەم ٤ ھەڵسوکەوتەت لەگەڵ ھاوسەرەکەت توندوتیژییە ...
نیشانەکانی دەستپێکردنی ناپاکی ھاوسەرەکەت...
مەترسییەکانی پشتگوێخستنی ھاوسەرەکەت بزانە...
بەم شێوەیە لە٨ی مارسدا سەرنجی ھاوسەرت رابکێشە...
کاریگەری باران بارین لەسەر میزاج ئاشکرابوو...
بەمجۆرە منداڵ لەبیرۆکە توندڕەوییەکانی سۆشیال میدیا بپار...
بە ٣ رێگا سەرنجی کەسی بەرامبەر رابکێشە ...
٤ سودی ئاژەڵی ماڵی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی ...
چۆن دەزانیت توشی میسۆفۆنیا بوویت؟...
بەم جۆرە ئاستەنگی بەردەوامیتان تێکبشکێنە ...
ئەو ٤ بورجەی ناتوانێ دەست لەخۆشەویستەکەی ھەڵبگرێت ...
بۆ پیاوان: ھاوسەرەکەت لەدەستت رادەکات ئەمە ھۆکارەکەیەتی...
خۆشەویستی ٦ نەخۆشی چارەسەر دەکات ...
مێردەکەت ھەموکات توڕەیە بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکە ...