کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٢٠ نیشانە پێت دەڵێت هاوسەرەکەت ئارەزووی تۆی نەماوە
SNN: شارۆ سەراج
خۆشەویستی هۆکارێکی سەرەکی هەموو پەیوەندییەکە، بەڵام هەندێک کات شتەکان دەگۆڕێت و هاوسەرەکەت بۆچوون و هەستەکانی بەرامبەرت دەگۆڕێت، ئەمەش ڕەنگە کێشە لەو پەیوەندییەدا دروست بکات، بەڵام بە ئاسانی دەتوانیت تێبینی گۆرانکاری بکەیت لە هەڵسوکەوت و قسەکانی هاوسەرەکەتدا و بزانیت کە ئەو چیتر ئارەزووی تۆ ناکات و وەک جاران تۆی خۆشناوێت، لەو نیشانانەش:
١- بەردەوام وونە و هەوڵدەدات کاتەکانی لەگەڵت بەسەر نەبات.
٢- هەستکردن بە نادڵنیایی دەربارەی ئەو شتانەی لە پەیوەندییەکەدا دەیانەوێت.
٣- هەمیشە داوای گرنگیپێدان دەکەن و گەر پێویستییەکانی خۆی لەوانەی تۆ بە گرنگتر بزانێت ئەوا مانای وایە خۆشی ناوێیت.
٤- هەمیشە تۆ تاوانبار دەکات.
٥- لووت بەرزە و مامەڵەی لەگەڵ تۆدا بەشێوەیەکە بە گرنگت دانانێت.
٦- کەمی ڕێزگرتن .
٧- کەم بوونەوەی هاریکاری کردن.
٨- وەک بێگانەیەک مامەڵەت لەگەڵ دەکات.
٩- کەمبوونەوەی سوپاس کردن و پێزانین کردنت.
١٠- داوای لێبووردن کردن بۆ هەڵەیەک کە دووبارەی دەکاتەوە و هەمیشە داوای لێبووردن دەکاتەوە بەڵام ناوەستێت لە ئەنجامدانی هەڵەکە.
١١- زۆرت لێدەکات خۆت بگۆڕیت و وەک خۆت تۆی ناوێت.
١٢- نزیکبوونەوەی دەوێت لێت بەڵام گرنگی بە هەستەکانت نادات.
١٣- دڵسۆز نیە بۆت.
١٤- کەمی پارێزگاری کردن لێت.
١٥- ناتوانێت لە قسەکانت تێبگات چونکە گەر خۆشی بوێیت لێشت تێدەگات.
١٦- زوو زوو دەتگرێنێت.
١٧- تۆ ناخاتە ناو پلان و بەرنامەکانیەوە.
١٨- هیچ پابەندییەک پیشان نادات لەو پەیوەندیە و ئەرکەکانیدا.
١٩- زوو زوو پێکدادان و نەتوانین بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەشتن.
٢٠- هەست و سۆز و پەرۆشی نامێنێت.
3 مانگ پێشتر - Jul 4 2018 6:54PM
6745
بابه‌تی زیاتر