کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٧ قۆناغ لە هاوسەرگیریدا هەمووان پێیدا دەڕۆن
SNN: شارۆ سەراج
هەموو هاوسەرگیرییەک بە قۆناغی جیادا دەڕوات بەتێپەڕبوونی ساڵەکان، لە دڵخۆشی و بەپەرۆشییەکی زۆرەوە بۆ کاتێک کە هەردووکیان خانەنشینن و گەورەدەبن و شتەکان دەگۆڕێن. تێگەیشتن لە قۆناغە جیاوازەکانی هاوسەرگیری یارمەتیت دەدات شیکار بۆ هاوسەرگیرییەکەی خۆت بکەیت و بزانیت تۆ لە کام قۆناغەدایت.
١- بەپەرۆشی: ئەمە لەسەرەتای هاوسەرگیریدایە و لە مانگی هەنگوینیدان و ئارەزوو دەکەن زۆربەی کاتەکان پێکەوەبن و دڵیان خۆشە.
٢- دڵنیابوونەوە لە ڕاستیی: ئەمە کاتێکە کە ژیان و ڕاستییەکان خۆیان دەکەن بە ژووردا و ڕۆتین دروست دەبێت لە پەیوەندییەکەدا هەردوو هاوسەرەکە فێری بەهێزی و لاوازییەکانی یەکتر دەبن.
٣- لادان و یاخیبوون: ئەم قۆناغە کەمێک قورسە و لێرەدا ئارەزووەکانت دەگۆڕێت بەرامبەر هاوسەرەکەت و هەست دەکەیت هاوسەرگیرییەکەیت ڕێگرە بۆ ئامانجەکانت.
٤- قۆناغی وەک کار: لەم قۆناغەدا وای لێدێت منداڵەکان گەورەدەبن و تۆش لە کارەکەت بەرز دەکرێیتەوە و هاوسەرگیرییەکەت وەک ڕێکخستنێکی کاری لێدێت.
٥- یەکگرتنەوە: لێرەدا منداڵەکان گەورەبوون لەڕووی ماددیەوە دۆختان باشبووە و هاوسەرگیرییەکە لە بارێکی ئارامدایە.
٦- تەقینەوە: تەقینەوە لە هەر قۆناغێکی هاوسەرگیریدا ڕوودەدات بەڵام کاتێک تەمەنت بەرەو ناوەڕاستەکان دەڕوات و کێشەکانی منداڵ و تەندروستی و دارایی و مردنی دایک و باوک دێتەپێشەوە باری هاوسەرگیرییەکە قورستر دەبێت.
٧- تەواوکردن: کاتێک بە هەموو ئەو قۆناغانەی پێشوودا ڕۆشتیت و بەرز و نزمیت بینی و هاوسەرگیرییەکی درێژت بەسەربرد ئەوا تۆ چوویتەتە قۆناغی کۆتایی و تەواوکردنەوە.

2 هەفتە پێشتر - Jul 5 2018 7:10PM
2500
بابه‌تی زیاتر
ژنە ڕابەرەکان کێن؟...
کام ژمارەیەی تەلەفۆن بەختت بۆ دەھێنێت...
چەند خوویەک وادەکەن ووزەت نەمێنێ...
چەند شتێک ھێندە دڵت خۆشدەکات لەھاوسەرگیری باشترە...
ھۆکاری سوێندخواردن لەڕووی دەروونیەوە ئاشکرابوو...
٧ جۆر ژن نابێت پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ببەستیت...
٨ نیشانە دەریدەخات ئەو ئامادە نیە بۆ ھاوسەرگیری...
٤ ستایلی باوان ھەیە یەکێکیان منداڵی سەرکەوتووتر پێدەگەی...
بەمانەدا بزانە بەرەو جیابوونەوە دەچن ...
ئەوانەی نەخۆشییە دژبەخۆکانیان ھەیە تووشی ئەمەش دەبن...
دایکە توندەکان لەمامەڵەدا منداڵی سەرکەوتووتریان ھەیە...
فشار و دڵتەنگی لەخۆت دووربخەرەوە بەم ڕێگایانە...
٧ رێنمایی بۆ خۆبەدوورگرتن لەناکۆکی ھاوسەرێتی...
جوڵەی لێوەکانت نھێنی کەسایەتیت دەردەخات ...
بەم جۆرە لەبێزاری شوێنی کار رزگارت دەبێ...
بۆ ژیانێکی تەندروست واز لەمانە بھێنە ...
بەمانەدا بزانە ھاوبەشی ژیانت جدی نیە لەپەیوەندییەکەدا...
٧ قۆناغ لە هاوسەرگیریدا هەمووان پێیدا دەڕۆن...