لەکوردستانەوە
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی به‌كێ‌ ده‌ڵێت"خۆشم ئه‌وێی"
SNN: هه‌ورامان هاشم
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌كاری‌ هونه‌ری‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ناوی"خۆشم ئه‌وێی" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانیشی زانیاری له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ و هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ SNN ئاشكراده‌كات.

یاداشت یوسف به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، بۆ SNN وتی: به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی له‌شاری سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆكراوه‌و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كاره‌كانی ته‌واو بووه‌، دوای‌ ته‌واوبوونی‌ به‌هۆی دۆخی كوردستان و خراپی بارودۆخی هاوڵاتیان بڕیاریدا بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دوابخات، به‌ڵام ئێستا كاته‌كه‌ی به‌گونجاو زانیوه‌ بۆبڵاوكردنه‌وه‌.

وتیشی: هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێمن حه‌میده‌وه‌ نوسراوه‌و كاری میوزیكی ئه‌فشین شوكری ئه‌نجامیداوه‌.

یاداشت یوسف، ئاشكراشیكرد، هونه‌مه‌ندر ئه‌ژده‌ر وه‌هبی نایه‌وێت له‌ئێستادا كاری ئه‌لبوم بكات، له‌به‌ر خراپی باری ئابووری خه‌ڵك، به‌ڵكو له‌مه‌دوا به‌شێوازی تاك كلیپه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نییه‌ زنجیره‌ كلیپێكی ئاماده‌یه‌ و له‌ئاینده‌دا به‌پێی له‌به‌رچاوگرتنی باردۆخه‌كه‌ بڵاویان ده‌كاته‌وه‌.

له‌باره‌ی هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌كاری هونه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێده‌چێت ویستبێتی ده‌رفه‌رتێك بدات به‌و هونه‌رمه‌نده‌ لاوانه‌ی تازه‌ ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها سروشتی خۆشی وایه‌ حه‌زی له‌به‌رهه‌می زۆرنییه‌و پێشتریش هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ كاری كردووه‌و ماوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كاتیان زۆربووه‌.



2 هەفتە پێشتر - Jul 5 2018 8:15PM
1773
بابه‌تی زیاتر