ترافیک
ھۆکاری ٦ گرفتە لەناکاوەکەی ئۆتۆمبیل
SNN: 
 
زۆربەی شۆفێران رووبەرووی گرفتی باو دەبنەوە لەئۆتۆمبیلەکانیاندا بەھۆی کەم شارەزایی لەبواری چاکسازی ئۆتۆمبیل کەبەجۆرێک نازانن چی بکەن لەم دۆخەدا، ئێمەش لێرەدا ئەو شەش گرفتە دەخەینەروو لەگەڵ ھۆکارەکانی: 
١. لەکاتی رۆشتندا بەردەوام ئۆتۆمبیلەکە دەیبڕێت دواتر مەکینەکە دەوەستێت ئەمەش ھۆکارەکەی گیرانی فلتەری بەنزین و تێکچوونییەتی کەبەشێکی بەرپرسە لەپاڵاوتنی بەنزینەکە بەر لەچونە ژووری سوتان لەنێو مەکینەدا. 
٢. بونی دەنگێک لەژێر مەکینەکەدا ئەمەش ھەندێ جار دەنگەکە زۆرە و دەریدەخات کەئەگزۆزەکە کون بووە یان شکاوە کەبەرپرسە لەدەرکردنی پاشماوەکانی سوتان بۆ دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە. 
٣. نەمانی کێشی ئۆتۆمبیلەکە و ھەستکردن بەبڕینی ئەمەش ھۆکارەکەی ئەوەیە کەپلاکەکان تێکچون. 
٤. لەرینەوەی ئۆتۆمبیلەکە لەکاتی ئیستۆپ کردندا: ئەمشە گرفتێکە بەھۆی تێکچونی دیسکی ئیستۆپەکان و داخورانی بانسەکان و بچڕانی کێبڵی ئیستۆپەکەوەیە. 
٥. لەرینەوەی ئۆتۆمبیلەکە دوای خێرایی ١٠٠ کیلۆمەتر: گرفتێکی ئاساییە و پێویستی بەدووبارە بڵانس کردنەوە ھەیە بۆ تایەکان لەپێناو پاراستنی ھاوسەنگیدا. 
٦. بەرزبونەوەی پلەی گەرمای مەکینەکە (حەماوە) ئەمەش تا دەگاتە کوژاندنەوەی لەناکاوی ئۆتۆمبیلەکە کەھۆکارەکەی کەمی ئاوی رادێتەرەکەیە کەبەرپرسە لەساردکردنەوەی مەکینەکە یان راوەستانی پانکەی رادێتەرەکە کەرۆڵی گرنگ دەبینێت لەساردکردنەوەی مەکینەکەدا.

4 مانگ پێشتر - Jul 9 2018 11:37AM
1706
بابه‌تی زیاتر