جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
٥٠ بیبەری تیژی خوارد بە٦٨ چرکە
SNN: 

ھاوڵاتیەکی چینی سەرکەوتنی بەدەستھێنا لەپێشبرکێیەکی ساڵانەی خواردنی بیبەری تیژدا بەجۆرێک توانی ٥٠ بیبەر بخوات لەماوەی زیاتر لەیەک دەقیقەدا. 
(تانگ شوایھۆی) بەھۆی ئەم سەرکەوتنەوە پارچەیەک ئاڵتونی عەیارە ٢٤ی پێدرا. 
ئەم پێشبڕکێیە لەمیانی میھرەجانی بیبەردایە کەدووساڵە بەردەوام رێک دەخرێت لەشاری ملا لەنینگشیانگ لەھەرێمی ھۆنانی ناوەراست کەناسراوە بەخۆراکە تام تیژەکانی.
بەشداربووان دەبوو ٥٠ بیبەری تیژ لەخێراترین کاتدا بخۆن لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆردا. 
تانگ توانی بە ٦٨ چرکە و لەنێو گەرمایەکی زۆردا و لەنێو حەوزێکی پڕ لەئاو و بیبەردا ئەو پێشبرکێیە بەرێتەوە.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2018 10:21AM
1705
بابه‌تی زیاتر