ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٤ رێگای سروشتی بۆ نەرمکردنی قژ
SNN: 

گومانی تێدا نیە کەجوانی قژ و نەرمبونی یەکێکە لەو کارانەی کەزۆرێک لەخانمان لەھەوڵی بەدەستھێنانیدان بەتایبەت ئەوانەی بەئاشکرا قژیان زبرە، لێرەدا چەند پێکھاتەیەک دەخەینە روو کەسروشتین و چارەسەری ئەو گرفتە دەکات: 
شێوازی یەکەم : 
٥ کەوچک مایۆنیز 
٢ کەوچک کرێم 
٢ کەوچک زەیتی ئەلۆی ڤێرا 
١ کەوچک ھەنگوین 
١ کەوچک شمڵی ھاڕراو 
سەرەتا مایۆنیز و کرێمەکە تێکەڵ بکە پاشان زەیتی ئەلۆی ڤێرا و ھەنگوینەکەی تێ بکە پاشان تێکەڵی شمڵییەکەی بکە و بیدە لەبێخی سەرت تا ٢ سەعات و دواتر بەئاو بیشۆ. 
شێوازی دووەم : 
توێکڵی مۆز، مایۆنیز، زەیتی زەیتون، زەیتی گەرچەک 
ئەم پێکھاتەیە پێویستە سەرەتا توێکڵی مۆز ووشک بکەیتەوە و بیھاڕیت و مایۆنیز و زەیتی گەرچەک و زەیتی زەیتونی تێ بکە. 
بەردەوام بە لەتێکەڵکردنی تا شێوە تێکەڵەیەکی خەنەیی دروست دەبێت پاشان با ٣٠ دەقیقە بەقژتەوە بمێنێتەوە.
لەیادی مەکە قژت داپۆشیت تا کاتی شتنی. 
شێوازی سێیەم: 
گوڵی لیسان، زەیتی گوێز ھیند، گلیسرین.
گوڵەکە بھێنە بیخە کوپێک ئاو و زەیتی گوێز ھیندی تێ بکە و گلیسرینی تێ بکە و وەک شامپۆ بەکاری بھێنە
شێوازی چوارەم : 
زەردێنەی ھێلکە، زەیتی گەرچەک، ئاوی لیمۆ 
زەردێنەی ھێلکە و زەیتی گەرچەک تێکەڵ بکە و قژت بەئاوی گەرم بشۆ و ئاوی لیمۆی تێ بکە بەم جۆرە قژت نەرم و شێدار دەبێت. 

هەفتە پێشتر - Jul 10 2018 10:31AM
2311
بابه‌تی زیاتر