ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
توێکڵی ئەم میوەیە لەشێرپەنجە دەتپارێزێت
SNN: 

مانگۆ میوەیەکی ھاوینەی بەتامە کەدەچێتە پیشەسازیی شیرینی و ئامادەکردنی شەربەتی مانگۆوە، بەڵام زۆربەمان پێمان وایە کەلەگەڵ خواردنیدا دەبێ توێکڵەکەی فڕێ بدرێت بەوپێیەی پێکھاتەی خۆراکی گرنگی تێدایە.
توێکڵی مانگۆ چەندین ڤیتامین و رەگەزی خۆراکی تێایە کەگرنگە بەرێژەیەکی گەورە لەریشاڵ و دژە ئۆکسان کەچەندین سودی ھەیە. 
لەسودەکانی توێکڵی مانگۆ : 
١. پاراستن لەشێرپەنجە: لەسودەکانی توێکڵی مانگۆ پاراستن لەشێرپەنجە، بەوپێیەی مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە و دەتپارێزێت بەوپێیەی سستمی بەرگری بەھێز دەکات و رێگرە لەگەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و روبەرووبونەوەی رەگە ئازادەکان و پەتا و ڤایرۆس. 
٢. کۆئەندامی ھەرس: توێکڵی مانگۆ رێژەیەکی زۆری ریشاڵی تێدایە کەکاری کۆئەندامی ھەرس باشتر دەکات و گرفتی ھەرس و قەبزی ناھێڵێ و غازات و ئاوسانی سک ناھێڵێت. 
٣. بۆ ئێسک : توێکڵی مانگۆ ڤیتامین K پارێزگاری لەتەندروستی ئێسک دەکات وھاوکارە لەمژینی کالیسیۆم و بەھێزکردنی ئێسکدا.
٤. بۆ خۆلاوازکردن: توێکڵی مانگۆ دەوڵەمەندە بەچەندین پێکھاتە بۆ رێگری لەکەڵەکەبوونی چەوری لەش و سوتاندنی چەوری و توانەوە و دابەزاندنی کێش و رزگاربون لەقەڵەویی. 
٥. رووبەرووبونەوەی پیربون: توێکڵی مانگۆ رێژەیەکی زۆری پێکھاتەی ئەنسۆسیانین و کارۆتین و پۆلیفینۆڵی تێدایە ئەمەش پێکھاتەیەکە ھاوکارە لەپیربونی پێست و رێگری لەدەرکەوتنی نیشانەکانی پیربون و پاراستنی تەندروستی و گەنجێتی پێست و پاراستن لەچرچی پێست.

5 مانگ پێشتر - Jul 10 2018 10:47AM
1780
بابه‌تی زیاتر