ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم ٣ رێگایە بەنەعنا کێشت دابەزێنە
SNN: 

چەندین توێژینەوە بەتایبەت ئەوانەی لەزانکۆی کییلی ئەڵمانی دەرکراوە دەرکەوتوە نەعنا زەیتی تێدایە بەرێژەی ٥% کەمەنسول و مەنسیل و ئایزۆفالبریاناتی مەنسیل و سینیۆل و لیمۆنینی تێدایە کەھاوکارە لەدابەزاندنی کێش لەنێو سستمێکی خۆراکی تەندروستدا. 

سودەکانی نەعنا لەدابەزاندنی کێشدا: 
نەعنا بەسوودە بۆ سوتاندنی چەوری کاتێ بخرێتە نێو پێکھاتەی ژەمی خۆراکییەوە کەئەوانیش چەندین سودی ھەیە: 
١. حەزی خۆراکی ناھێڵێت 
٢. ھەستی برسێتی ناھێڵێت بەدرێژایی رۆژ
٣. پارێزگاری لەتەندروستی کۆئەندامی ھەرس دەکاتەوە لەکاتی رێجیمدا 
٤. چارەسەری گرفتەکانی ریخۆڵەکان دەکات و غازات ناھێڵێت 
٥. توانای میتابۆلیزم لەلەشدا ناھێڵێت
٦. نەعنای نێو ئاو لەگەڵ رێجیمدا بخورێت بەسوودەە بۆچارەسەری قەبزی 
٧. رێگری لەقەتیسبونی شلەمەنی زیانبەخش دەکات لەکاتی لاوازکردنی لەشدا. 
٨. نەعنا چەوری دەگۆڕێ بۆ ووزە بۆ سەرفکردنی.
٩. ھاندەری کالۆری سوتاندنە بەشێوەیەکی باشتر
١٠. ھاندەری ھەندێ ئەنزیمە بۆ مژینی مادە خۆراکییەکان 
١١. ھاندەری نەعنایە بۆ سوتاندنی چەوری وورگ و سمت
١٢. رووبەرووی گرفتەکانی دڵەراوکێ دەبێتەوە کەتوشی زۆر کەس دەبێتەوە بەھۆی دابەزاندنی کێشەوە 
١٣. بەرگری لەش زیاد دەکات

دەتوانیت بەم جۆرە بیخۆیت بۆ دابەزاندنی کێش: 
١-نەعنا و لیمۆ: ٢ کەوچک نەعنای وشک و ٢ کەوچک لیمۆ تێکەڵ بکە و بیخە سەر کوپێک ئاوی کوڵاو و دواتر رۆژانە ٢ کوکپ ئاو بخۆرەوە لەبەیانیاندا لەسەر سکی ناشتا
٢-خەیار و نەعنا: ٦ گەڵا نەعنای سەوز بھێنە تێکەڵی ١ خەیار و نیو کوپ ئاوی لیمۆ و نیو کوپ ئاو بکە و بیدە لەخەڵاتە و بەیانیان لەسەر سکی ناشتا بیخۆ. 
٣-گیراوەی لەش جوانی: ١ کەوچک زیرە، نەعنای فرێش، چای سەوز، زەنجەبیلی فرێش، پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بیخە سەر ئاگر تا ٥ دەقیقە و کەسارد بۆوە بیخۆرەوە لەنێوانی ژەمەکاندا.

5 مانگ پێشتر - Jul 10 2018 1:33PM
1742
بابه‌تی زیاتر