ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٦ رێنمایی بۆ خۆشتن لەکاتی سوڕی مانگانەدا
SNN: 

سوڕی مانگانە چەند گۆرانکارییەکی فسیۆلۆجییە کەبەسەر مێینە دێت لەھەر مانگێکدا و دەبێتە ھۆی چەندین ئازار لەدەرەنجامی گۆرانکاری ھۆرمۆنەکان، ئەمەش لەژنێک بۆ یەکێکی تر جیاوازە و ھەندێ جار مرۆڤ توشی میزاجی خراپ، ئارەقەکردنەوە. 
دواکەوتنی سوڕی مانگانە لەوادەی خۆی بەھۆی چەند گرفتێکەوەیە کەدەبێتە ھۆی ئەوەی لەشیان چەند دەردراوێکی زەردیان ھەبێت، لەکاتی گرفتەکەدا ئازار لەپشت و سکدا دروست دەبێت. 
خۆشتن لەسوڕی مانگانەدا: 
کەسانێک زۆر پێیان وایە کەخۆشتن لەسوری مانگانەدا تەندروست نیە بەڵام ھیچ توێژینەوەیەکی پزیشکی بونی پەیوەندیی نێوان خۆشتن و سوڕی مانگانە نەدۆزراوەتەوە بەتایبەت ئاوی سارد، و توشبون بەنەخۆشی تر وەک شێرپەنجە. 
لەگرنگترین رێنماییەکان کاتی خۆشتن لەسوڕی مانگانەدا: 
١. خۆشتنی زۆر نا کەئەمەش دەبێتە ھۆی گۆرانی پلەی گەرمای لەش بەبێ ئەوەی ھەموو کات قژت بشۆیت
٢. خۆت بەئاوی زۆر سارد مەشۆ یان بەئاوی گەرم چونکە کاریگەری دەبێ لەسەر ھاتنەخوارەوەی خوێنەکە
٣. خۆت بەدووربگرە لەچونە بەرھەوای سارد دوای خۆشتن. 
٤. قژ و لەشت ووشک بکەرەوە دوای خۆشتن 
٥. لەشت بەشێوەیەکی بازنەیی مەساژ بکە لەکاتی خۆشتندا بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و گرفتەکانی
٦. ناوچە ھەستیارەکانت بشۆ تا پارێزگاری بکەیت لەپاک و خاوێنی خۆت و زامنی رێگری لەدروستبونی بەکتریا و کەڕوو، نەھێشتنی بەرھەمھێنانی بۆنی بێزارکەر، نابێ ھیچ مادەیەکی بۆندار یان کیمیایی لەنێو سابون یان شامپۆکە ھەبێت.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2018 1:34PM
10650
بابه‌تی زیاتر