ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٧ سودی خواردنی توێکڵە سپیەکەی شوتی
SNN: 

شوتی میوەیەکی دەوڵەمەندە بەئاو و کانزاکان و مادە خۆراکییە گرنگەکانی وەک ڤیتامین ئەی و سی و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم بەڵام وەک جۆرەکانی تری میوە توێکڵەکەی و چینی دەرەوەی بەسودە بۆ خواردن.
چینی ناوەوەی کەرەنگی سپیە جیادەکرێتەوە بەوەی رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانی تێدایە سەرباری کلۆرۆفیل و رێژەیەک کالۆری.
ئەم چینە سپیەی توێکڵی شوتی چەندین سودی ھەیە لەوانە: 
١. باشترکردنی ئەدای سێکسی مرۆڤ  : توێژینەوەکان سەلماندوویانە کەتوێکڵە سپیەکەی شوتی چارەسەری گرفتی سێکس و خواستی سێکسی پیاوان دەکات بەوپێیەی ترشە ئەمینیە گرنگەکانی بەرێژەیەکی زۆر تێدایە.
٢. بەسوودە بۆ باشترکردنی ئەدای وەرزشی و توانای بەرگەگرتن لەراھێنانەکانتدا.
٣. دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن: توێژینەوەکان دەریانخستوە کەتوێکڵی سپی شوتی ھاوکاری ئەو کەسانە دەکات کەقەڵەون فشاری بەرزی خوێنیان دابەزێنن، شوتی لێرەدا رۆڵی میزپێکەری ھەیە ئەمەش فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێ بەشێوەیەکی سروشتی. 
٤. باشترکردنی شێوەی پێست: بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری لیکۆبین و فلافۆنۆید و دژە ئۆکسانەکانەوە دەتوانێ دژی رەگە ئازادەکان بوەستێت بۆ کەمکردنەوەی پیربونی پێست و بۆیەی پێست.
٥. بەھێزکردنی تەندروستی کۆئەندامی بەرگری: چینە سپیەکە رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی تێدایە کەبەسوودە بۆ ھاندانی بەرھەمھێنانی خرۆکەی سپی خوێن کەھێڵی بەرگرییە دژی پەتا و ھەوکردنی جۆراوجۆر. 
٦. دابەزاندنی کێش: باشترینە بەوپێەی ریشاڵی زۆرە لەگەڵ ئەوەشدا کالۆری کەمە، ئەم توێکڵە سپیە ھەستی تێربون دەدات بۆ ماوەیەکی درێژتر و ھانی خێراکردنی میتابۆلیزم دەدات. 
٧. کەمکردنەوەی سەرگێژخواردنی ژنی دووگیان لەبەیانیاندا، ئەمەش دەکرێ بخرێتە نێو شەربەت و کۆکتێلی جۆراوجۆر و زەڵاتەوە.

5 مانگ پێشتر - Jul 10 2018 1:36PM
2087
بابه‌تی زیاتر