لەکوردستانەوە
نامەکانی بەغدا لەھەڵەبجە نمایشدەکرێن
SNN: کۆسار مەحمود

ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانیا فیلمی نامەکان لەبەغداوە ، لەھەڵەبجە نمایش دەکات و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری ھەڵەبجەش دەڵێت ئامانج لێی لێک نزیککردنەوەو ناساندنی کلتورەکانە بەیەکتری

gellerytitle

پەروێز نیازی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەر لەھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ ۱۰ ی ۷ ی ۲۰۱٨ ، فیلمی نامەکان لەبەغداوە ، مان نمایشکرد لەھەڵەبجە کە باس لەدیبلۆماتکارێک دەکات کەشارەزایە لەبواری شوێنەوار و لەساڵی ۱۹۱٨ ھاتوە بۆ عێراق و لەڕێگەی نامەوە باس لەبارودۆخی ئەو سەردەمە دەکات

gellerytitle

وتیشی : فیلمەکە زیاتر نیشاندانی کلتور و شارەکانی عێراقە، فیلمەکە پێشکەش کراوە ، ئێمەش مەبەستمانە، تێکەڵاویەکی کلتوری ھەبێت لەشارەکانی تری عێراق و ھەرێمی کوردستاندا

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم فلیمە ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانیا ھەستاوە بەپەخشکردنی ئێمەش پێمان باش بووبێتەھەڵەبجەوە و ئەمانەوێ کلتوری ھەڵەبجە بەدەرەوە بناسێنین بەتایبەت بەریتانیا، لەبەرنامەماندایە کاری ھاوبەش بکەین لەداھاتودا.

gellerytitle

ئەوەشی ڕونکردەوە ئەو کارانەی کە بمانەوێت بیکەین دەبێت بە بەنوسراو و داتا ،ئامانج وسودەکەی ڕون بکرێتەوە، پێشیان وتین تایبەتمەندی زیاتر بەھەڵەبجە دەدەین بەبەراورد بە سەرجەم شوێنەکانی تری کوردستان.

5 مانگ پێشتر - Jul 10 2018 8:36PM
440
بابه‌تی زیاتر
یادی ڕۆژی جیھانی شاخ لە سلێمانی کرایەوە...
نادیە موراد: ھیچ خەڵاتێک کەرامەتمان بۆ ناگێڕێتەوە...
لەسلێمانی پییشانگەیەکی کتێب کرایەوە...
لەسلێمانی سەگ و پشیلەی بەرەڵا کۆدەکرێنەوە...
بەڤیدیۆ:کارگەیەک لەکوردستان زەیتی زەیتون بەرھەم دەھێنێت...
ڕێز لەخۆبەخشانی نیشتمان گیرا...
لەرێی وێنەوە ئازاری ژنان و کچان دەخرێتەروو...
پەردە لەسەر پەیکەری شار لادرا...
فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندنگەی تەوار بەڕێوەچوو...
کتێبنامەی مام جەلال بڵاوکرایەوە...
رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەسلێمانی کرای...
پیشانگەیەک بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە...
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارێکی نوێ بۆ ژنە کارت فرۆشەکە دە...
ڕێنمایی بەمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێتە ناوەن...
ئەنجومەنی نیشتمانی گەنجانی ھەرێم پێکدەھێنرێت...
کونسوڵی ئیتاڵیا بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان دەبێتەوە...
ھەفتەبازاڕی کشتوکاڵی کرایەوە ...
زانکۆی سلێمانی خەڵاتی شکۆمەندی سەرۆک مام جەلال دەبەخشێت...