ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆیە دەبێ شەوانە پێیەکانت مەساج بکەیت
SNN: شارۆ سەراج

یەکێک لە زۆرترین و کاریگەرترین سوودە پزیشکییەکان چارەسەرە بە مەساج، لەبەر ئەوەی ئەو پەستانەی دەخرێتە سەر جەستە گرژی ھێور دەکاتەوە و پشوو بە جەستە و مێشک دەدات. مەساجی ڕێفلێکسۆلۆجی بەشێک لەو جۆری مەساجەی بەشی تایبەت و دیاریکراوی جەستە دیاریدەکات و مەساجی دەکات بەتایبەت ناوچەکانی دەست و پێ، کە کاریگەرییەکی زۆریان ھەیە لەسەر تەندروستی.
مەساج کردنی چەند خاڵێکی دیاریکراو لە پێ پەیوەندی ڕاستەوخۆیان ھەیە بە ئەندامەکانی جەستەوە و زۆر کێشە چارەسەر دەکات، لەوانەش:
١. فشار کەم دەکاتەوە.
٢. پشووت پێ دەدات.
٣. ئارەزووی سێکسی زیاددەکات.
٤. سووڕی خوێن چالاک دەکات.
٥. خەوتن باش دەکات.
٦. ھاوسەنگی ھەرس کردن ڕێک دەکاتەوە.
٧. کۆبوونەوەی ئاو لە جەستەی خانماندا لە کاتی دووگیانیدا کەم دەکاتەوە.
٨. نیشانەکانی قاچە ماندووەکان کەم دەکاتەوە.
٩. تەندروستی پێست باش دەکات.

بۆ نموونە مەساج کردنی پەنجە گەورەی پێ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر مێشک و سییەکان ھەیە، پەستان خستنە سەر دووەم و سێیەم و چوارەم پەنجەی پێ ئازاری ددان کەم دەکاتەوە، ھەروەھا مەساج کردنی پەنجە تووتەی قاچیش ئازاری گوێچکە کەم دەکاتەوە.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2018 8:45PM
2426
بابه‌تی زیاتر