کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٧ رێنمایی بۆ خۆبەدوورگرتن لەناکۆکی ھاوسەرێتی
SNN: 

ھەندێ جار ھەر گرفت و ناکۆکی لەنێوان ھاوسەراندا روو دەدات بەڵام پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت و نەھێڵیت کاریگەری ئەم ناکۆکیانە لەسەر پەیوەندیی ھاوسەرێتیتان بمێنێتەوەو نەبێتە ھۆی جیابوونەوە، لێرەدا وێبسایتی (لایف ھاک) چەند رێنماییەکی خستۆتەروو بۆ پاراستنی ژیانی ھاوسەرێتی لەگرفت و ناکۆکییەکان: 
١. لەکاتی ناکۆکیەکاندا ھەستەکانت دەرببڕە: نابێ ھەستە نەرێنییەکان باڵ بکێشێت بەسەر ھاوسەراندا لەکاتی ناکۆکیەکاندا بەڵکو ھەریەکە دەبێ ھەستی ئەرێنی بھێنێتە بەر چاوی خۆی لەبەرامبەر کەسی بەرامبەردا بەو جۆرە چارەسەری کێشەکان دەکرێت.
٢. ھەوڵ مەدە کۆنترۆڵی پەیوەندییەکە بکەیت: دەبێ پەیوەندییەکە لەسەر بنەمای ھاوکاری بێت و بەبێ ئەوەی کەس ھەوڵی کۆنترۆڵی کەسی بەرامبەر بدات لەم پەیوەندییەدا ئەمەش یەکێکە لەھۆکارەکانی ناکۆکی ھاوسەرێتی و قوڵبونەوەی گرفتەکان.
٣. باس لەعەیبەی کەسی بەرامبەر مەکە: ھەوڵ مەدە ناکۆکییەکان سود لێ ببینیت بۆ باسکردنی عەیبەکانی چونکە ئەمەش ناکۆکیەکان زیاد دەکات و ئەگەری چارەسەرکردنی سەخت دەکات
٤. دووربکەوەرەوە لەو شوێنە: ھێندەی دەتوانیت مادام ھەست دەکەیت ھاوسەرەکەت ھەست بەتوڕەیی و نیگەرانی دەکات ھەوڵ بدە خۆتی لێ بەدووربگریت و بۆ چەند ساتێک لەماڵەوە بچیتە دەرەوە تا ھێور دەبنەوە
٥. بنەمایەک دابنێ بۆ گفتوگۆ و کێشمەکێشەکانتان و تا بنەماکانی تێنەپەڕێنن لەھەر دۆخێکدا بێت. 
٦. ھەوڵ بدە گوێ بگریت: کاتێ گرفتێک دەکەوێتە نێوانتانەوە ھەوڵ بدە گوێی بۆ بگریت و گوێ لەھۆکارە سەرەکییەکە بگریت کەوادەکات ھەست بەتوڕەبوون بکات. 
٧. بەزمانی گوڵ قسە بکە لەگەڵ ھاوسەری ژیانت و ئەمەش با لەکاتی ناکۆکی و شەڕەکانیشدا بەردەوام بێت چونکە ئەمە توڕەیی کەم دەکاتەوە و رێگرە لەپەرەسەندنی شەڕ و ناکۆکیی کەرەنگە خۆشت دەرەنجامەکەی نەزانیت.

4 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 9:39AM
1481
بابه‌تی زیاتر