جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
١١ شت کە ھەرگیز لە ئەمەریکادا نایبینیت
SNN: شارۆ سەراج

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا زۆر شتت بەرچاو دەکەوێت و دەستت دەکەوێت چونکە وڵاتێکی زۆر گەورەیە و چەندەھا جۆر شتی جیاوازی تێدایە، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک شت ھەیە ھەرگیز ناتوانیت لەو وڵاتەدا بیبینیت، لەوانەش:
١. ساسی قاوەیی  بۆ خواردن: زۆر جۆری ساست دەست دەکەوێت بەڵام قاوەیی لەو وڵاتەدا نیە.
٢. سنگ و دەست شۆری دوو بەلۆعەیی: ھەموو دەست شۆرەکان یەک بەلۆعەیان ھەیە.
٣. سەلماندنی دواکەوتنت بەھۆی ترافیکەوە: لە ئەمەریکادا دەتوانیت لە کارەکەت بڵێیت بەھۆی ڕێگاوبانەوە دواکەوتووم، بەڵام مەرج نیە بەڕێوەبەرەکەت بەبەزەیی بێت لەگەڵتدا.
٤. یاری سێپاک تاکرو: لە وڵاتە ئاسیاویەکاندا زۆر بەناوبانگە بەڵام لە ئەمەریکدا کەس نایناسێت.
٥. خوێندنی زانکۆ بەخۆڕایی: شتێکە تەنانەت ھەرزانیش نیە لەو وڵاتەدا.
٦. خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکاندا: خواردنەوەی کحول بەئاشکرا لە ھەندێک شوێنی وەک پارکەکان قەدەغەیە گەر بتڵێک کحولت بەدەستەوە بێت.
٧. وەرگرتنی مۆڵەتی ماوە درێژ: شتێکە ئەمەریکییەکان خەونی پێوە دەبینن.
٨. قەڵا: بەپێچەوانەی وڵاتە ئەوروپییەکان کە پڕن لە قەڵای بنیادنراو لە چاخەکانی ناوەڕاستدا، لە ئەمەریکادا ھیچ قەڵایەک نابینیت.
٩. پرۆگرامی ئێرۆڤیژن: پرۆگرامێکە لە زۆر وڵاتدا دەکرێت و خەڵکان لە وڵاتی جیاوازەوە بە گۆرانی وتن ڕکابەری یەکتر دەکەن، بەڵام لە ئەمەریکادا بوونی نیە.
١٠. فیلکە:  ئەمەریکا لەسەر شەقامەکان فیلکەیان نیە.
١١. شەمەندەفەری فیشەکی: لە کاتێکدا ژاپۆن سوودێکی زۆر لەم جۆرە شەمەندەنەفەرە وەردەگرێت بۆ ماوەی ٥٣ ساڵە و بە خێرایی ٢٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا دەڕوات، بەڵام لە ئەمەریکادا تا ئێستا نیە.

هەفتە پێشتر - Jul 11 2018 6:06PM
1797
بابه‌تی زیاتر