ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چۆنیەتی ڕزگاربوون لەچەوری تۆپەڵبووی ڕانەکان
SNN: شارۆ سەراج

چەوری تۆپەڵبووی ڕانەکان کە ناوی (سیلۆلێت)ە کۆدەبێتەوە لەژێر پێستدا و شێوەیەکی تۆپەڵبوو و گرنج گرنج دەدات بە ڕانەکان، بەھۆی کەمی جوڵە و خواردنی ناتەندروستەوە دروست دەبێت. خانمان زۆر بەم شێوەیە بێزارن بەتایبەت لە وەرزی ھاویندا کە پۆشاکی ھاوینە دەپۆشن ئەو پێستە تۆپەڵبووانە ھەستێکی ناخۆشی و شەرم دەدات بە خانمەکە.

ئەم چەند ڕێگایە گەر پەیڕەو بکەیت یارمەتیت دەدات لە ڕزگاربوون لەو چەوریە تۆپەڵ بووانە و پێستەکە ساف دەبێتەوە:
١- تەماتە و دۆشاوی تەماتە بخۆ: تەماتە یارمەتی کەمبوونەوەی سیلۆلێتی ناو جەستە دەدات، ئەمەش بەھۆی بوونی ماددەی لایکۆپینەوەیە کە لە تەماتەدا ھەیە و توێژەران سەلماندوویانە ئەم ماددەیە سیلۆلێت کەم دەکاتەوە، ھەروەھا تەماتە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان کە کۆلاجین دەگەڕێنێتەوە بۆ پێست و تووند و سافی دەکاتەوە.
٢- ئاوی زیاتر بخۆرەوە: ئاو جگە لەو ھەموو سوودە زۆرەی بۆ جەستە و ئەندامەکانی ناو لەشی ھەیە چارەسەرێکیشە بۆ سیلۆلێت. جەستە وەک ئیسفنجێک وایە ئارەزووی ئاو ھەڵمژین دەکات و یارمەتی ئەو تۆپەڵبوونانە دەدات کەم بێتەوە لە پێستدا.
٣- پێستەکە سکرەب بکە یاخود مەساج بکە بە تێکەڵەی سرکە و ھەنگوین: باشترین چارەسەر بۆ سیلۆلێت، یەک بەش سرکەی سێو لەگەڵ دوو بەش ئاو تێکەڵ بکە بە باشی، پاشان ھەندێک ھەنگوینی تێبکە، پاش تێکەڵبوون بیدە لەو ناوچانەی پێویستە و لێی بخە، بۆ چەند خولەکێک وازی لێبێنە و لەدوایدا بە ئاوی گەرم بیشۆ. 

2 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 6:31PM
2291
بابه‌تی زیاتر