لەکوردستانەوە
بەوێنە: داوای راگرتنی کوشتی سەگەکان دەکرێت
SNN: ھەورامان ھاشم

بۆ پاراستن و دروستکردنی پەناگەیەک بۆ ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقامی شوێنە گشتییەکاندا دەژین، رێکخراوێک لەسلێمانی بەبەشداری چەندین سەگی بەرەڵا چالاکییەکی ئەنجامداو سەرۆکی رێکخراوەکەش داوادەکات پەرلەمانی کوردستان یاسایەک دەربکات بۆ پاراستی مافی ئاژەڵان.

gellerytitle

ئەمرۆ ١١ی ٧ی ٢٠١٨ لەسلێمانی رێکخراوی سروشتی کوردستان بە بەشداری چەند ئاژەڵ دۆستێک خۆپیشاندنی بۆ سەگە بەرەڵاکان ئەنجامدا.

gellerytitle

سەروەر قەرەداغی سەرۆکی رێکخراوی سروشتی کوردستان بۆ SNNوتی: رێکخراوەکەمان بەبەشداری ئاژەڵدۆستان و سەگەکان چالاکییەکمان بە شێوازێکی نوێی کارکردن ئەنجامدا، کە تائێستا نەبووە ئاژەڵەکان بەشداری بکەن لە چالاکییەکدا بۆ بەدیھێنانی مافەکانیان،

gellerytitle

ئێمە باوەڕمان بەوە ھەیە تاوەکو مافی ئاژەڵەکان پارێزراو نەبێت مافی مرۆڤیش پارێزراو نابێت، چونکە ئەو کەسانەی ئاژەڵ دۆستن بە دڵنیاییەوە مرۆڤ دۆستیشن.

gellerytitle

وتیشي وەکو رێکخراوەکەمان ھەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ماف بۆ ئاژەڵەکان بگەڕێنینەوەو دەبێت پەرلەمانی کوردستان کار بۆ دەکردنی یاسایەک بکات تایبەت بە مافی ئاژەڵەکان، پێویستە کاریش بکرێت بۆ پەناگەیەک بۆ ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقامەکان و ھەروەھا دەستبەجێ راگرتنی سەگی بەرەڵا، لەبەرامبەردا پێویستە لەرێگای تیمەکانی ڤێترنەریەوە کارێک بکرێت بۆ رێگریکردن لە زاوزێیان.

gellerytitle

تەئکیدیکردەوە، داواکاریی و پەیامەکانیان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵەکان گەیاندۆتە حکومەت و پەرلەمان و پێویستە بەزوترین کات کاریان لەسەر بکرێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

4 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 8:04PM
1208
بابه‌تی زیاتر
زانکۆی سلێمانی بەم جۆرە یۆبیلی زێڕینی بەرێوەدەبات...
لەزانکۆی سلێمانی کۆنفرانسێکی زانستی بەرێوەچوو...
پیشانگەیەکی خۆشنووسی کرایەوە...
کارگەیەک بۆ بەرھەمھێنانی ڕۆنی زەیتون کرایەوە...
کتێبی کەسایەتیەکی ھەڵەبجە بڵاوکرایەوە...
بەوێنە گەنجێک زیاتر لە ۲۰۰ ھەزار نەمام بەرھەم دێنێت...
هۆکارەکانی نەخۆشی نارێکی زگماکی ئاشکرادەکرێت...
فێستیڤاڵی هه‌نگوین له‌ سلێمانی به‌وێنه‌...
لەبەر ئەم ھۆکارانە ئیندۆمی مەدە بەمنداڵەکەت...
گەورەترین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسلێمانی دەبەسترێت...
ئیڤان و بینجامین ئەلبومە جیاوازەکەیان بڵاودەکەنەوە...
یەریڤان کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە ...
پزیشکێکی کورد زیانە ترسناکەکانی پڕۆتینی لەشجوانی ئاشکرا...
بەڤیدیۆ: سلێمانی رێز لەرەفیق حیلمی دەنێت ...
بەڤیدیۆ: جوتیارانی ھەڵەبجە بەم جۆرە رووب ھەنار دروست دە...
فیلمێکی کوردی بووە یەکەمی فێستڤاڵێکی لیبیا ...
سامان عومەر پێکەنینی تۆ کلیپ دەکات...
پیشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە...