لەکوردستانەوە
جێگرەوەی گەنم لەدەشتی شارەزور دەچێنرێت
SNN: کۆسار مەحمود

جوتیارێکی دەشتی شارەزور ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی چاندنی ڕوەکی سۆیایە ، کەبەوتەی خۆی زۆرترین سودی ھەیە و زۆر لەبەرھەمی گەنم باشترەو داواش لەجوتیاران دەکات گرنگی بە بەخێوکردنی ڕوەکەکە بدەن 

ئازاد مەحمود جوتیاری دەشتی شارەزور لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند : بڕێکی زۆر سۆیام بەرھەم ھێناوە لەبەرنامەمدایە ساڵی داھاتو فراوانتری بکەم ، داواشم لەلایەنی پەیوەندیدار ئەوەیە تۆوی سۆیا بھێنێت ، بۆ ئەوەی بەرھەمەکەی زیاد بێت بەگشتی لەکوردستان و بەتایبەت لەدەشتی شارەزوردا.

وتیشی : بەپیتی دەشتی شارەزور وەک ئاڵتون وایە ، تکاش لەجوتیاران دەکەم با وازبێنین لەگەنم ھەموو ساڵێک کەتێچوی زۆر و قازانجی کەمی ھەیە جگەلەکێشەی وەرگرتنی لەلایەن حکومەتی عێراقی پێنەدانی شایستەی دارایی .

ئاماژەی بەوەشکرد : پێویستە بەرھەمی نوێ تاقی بکەنەوە ، سەبارەت بەم سۆیایە، دەتوانرێت کارگەیەکی تایبەتی بۆ دابنرێت چونکە لە ۱۰۰کیلۆ بەرھەم ، ٥۰ کیلۆ ڕۆنی دەبێت ،  وە بڕێک شیرەمەنیشی ھەیە ، و کەشوھەوای کوردستان زۆر لەبارە بۆی ، ھەروەھا ڕۆنێکی خاڵسی خۆماڵیمان دەستدەکەوێت جگە لەوەش بەروبومی ئاژەڵیشمان دەستدەکەوێ

سەبارەت بەچاندنی ئەم ڕوەکە ئەوەشی وت :ئەم ڕووەکە ، زەویەکی بەراوی پێویستە و گەر گرنگی پێدرێ زۆر لە گەنم باشترە لەڕوی بەرھەم و قازانجیشەوە ، پارساڵ بڕێکی کەمم ھەبوو ئێستا زیاترم کردوە و لەداھاتوشدا زیاتری دەکەم ، کاتی چاندنی سۆیا لە سەرەتای بەھارەوە دەستپێدەکات و نزیکی مانگی ۱۰ دێتەبەرھەم .
4 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 9:08AM
1014
بابه‌تی زیاتر
زانکۆی سلێمانی بەم جۆرە یۆبیلی زێڕینی بەرێوەدەبات...
لەزانکۆی سلێمانی کۆنفرانسێکی زانستی بەرێوەچوو...
پیشانگەیەکی خۆشنووسی کرایەوە...
کارگەیەک بۆ بەرھەمھێنانی ڕۆنی زەیتون کرایەوە...
کتێبی کەسایەتیەکی ھەڵەبجە بڵاوکرایەوە...
بەوێنە گەنجێک زیاتر لە ۲۰۰ ھەزار نەمام بەرھەم دێنێت...
هۆکارەکانی نەخۆشی نارێکی زگماکی ئاشکرادەکرێت...
فێستیڤاڵی هه‌نگوین له‌ سلێمانی به‌وێنه‌...
لەبەر ئەم ھۆکارانە ئیندۆمی مەدە بەمنداڵەکەت...
گەورەترین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسلێمانی دەبەسترێت...
ئیڤان و بینجامین ئەلبومە جیاوازەکەیان بڵاودەکەنەوە...
یەریڤان کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە ...
پزیشکێکی کورد زیانە ترسناکەکانی پڕۆتینی لەشجوانی ئاشکرا...
بەڤیدیۆ: سلێمانی رێز لەرەفیق حیلمی دەنێت ...
بەڤیدیۆ: جوتیارانی ھەڵەبجە بەم جۆرە رووب ھەنار دروست دە...
فیلمێکی کوردی بووە یەکەمی فێستڤاڵێکی لیبیا ...
سامان عومەر پێکەنینی تۆ کلیپ دەکات...
پیشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە...