جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
پیاوێکی ئۆکرانی گەورەترین خێزانی ھەیە
SNN: 

پیاوێکی ئۆکرانی تەمەن ٨٧ ساڵان ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی ناوی لەفەرھەنگی گینیس بۆ ریکۆردە جیھانییەکان دوای ئەوەی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد بۆ ٣٤٦ کەس. 
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە کە(بافل سمنیۆک) ١٣ منداڵ و ١٢٧ وکوڕەزاو کچەزا و ئەوانیش ٢٠٣ی تریان ھەیە. 
ئەو پیاوە تا ئێستا تەمەنێکی گەورەی ھەیە و بەھۆیەوە توانی کچ و کوری کورەزا و کچەزاکانی ببینێت.
ئەم خێزانە گەورەیە لە شارۆچکەی دۆربسلاف لەناوچەی ئۆدیسا ئۆبلاست دەژین لەباشوری ئۆکراین.
 بەوپێیەی ناوی ئەو خێزانەی کەتائێستا تۆمارکراون لەفەرھەنگی گینسدا بۆ ریکۆردە جیھانییەکان ئەندامەکانی ١٩٢ کەس تێپەڕناکات، بۆیە چاوەرێ دەکرێ ئەم پیاوە ئۆکرانییە نازناوەکە بەدەست بھێنێت.

هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 9:42AM
1999
بابه‌تی زیاتر