ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بە١٠ دەقیقە چرچی دەست ناھێڵێت
SNN: 

پێستێکی نەرم و ھەستیار خەونی ھەموانە و بۆیە دەبێ دەرکەوتنی چرچی پێست وەک ئاماژەیەکی روونە بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی بەساڵاچوون کەپێویستی بەچاودێری تایبەتە، پێویست نیە پارەی زۆر سەرف بکەیت بۆ بابەتی جوانکاری تا دەستت گەنج دەربکەوێت بۆیە پێویستە پارێزگاری لەجوانی و گەنجێتی پێستی دەستت بکەیت بەشێوەیەکی سروشتی، لەوبارەیەوە گۆڤاری (ئەرەبیا)ی تایبەت بەجوانی و مۆدە ئەو چارەسەرانەی خستۆتەروو: 
ھێلکە: 
ئەگەر دەتەوێ پێستی دەستت نەرم بکەیتەوە باشرە ھێلکە بەکاربھێنیت.
زەردێنە لەسپێنەکە جیابکەرەوە و ١ سپێنە و ١ کەوچک ھەنگوین تێکەڵ بکە و ئەم ماسکە بەفڵچە بدە لەدەستت و با پێوەی وشک بێتەوە و پاشان دەست بەئاو سابون بشۆ.
پەتاتە: 
ئەگەر دەتەوێ پێست نەرم و جوان و بێ چرچی بێت تۆ پێویست بەپەتاتەیە، پەتاتەیەک بھێنە و بیبرژێە و بەچەتاڵ بیفلیقێنەوە و ٢ کەوچک زەیتی زەیتون و ٢ کەوچک ھەنگوینی تێدایە لەگەڵ کەمێک شیری شل. 
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بیخە بەراد و با ٢ بۆ ٣ جار بەکاری بھێنە لەسەر دەستت 
با ١٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان دەستت بشۆ بەسابون
لیمۆ و شەکر: 
رێگایەکی ئاسانە بۆشاردنەوەی چرچی دەست و رزگاربون لەپەڵەی بۆر و پێویستی بە ١٠ دەقیقەیە و دەبێ ئاوی نی لیمۆ و ٢ کەوچک شەکری تێ بکەیت و مەساژی بکەیت بەجوڵەی بازنەیی بۆ چالاکردنی سوڕی خوێن پاشان شتنی بەسابون و ئاوی سارد.
زەیتی بادەم: 
دەست بخە زەیتی بادەم و بیخەئاوی ساردەوە و ٥ دەقیقە بوەستە و دواتر دەست وشک بکەرەوە و کرێمی شێدارکەری لێ بدە و دەستکێش بپۆشە و با شەو تا بەیانی پێوەی بێت، بۆ بەیانی رۆژی داھاتوو دەستەکانت زۆر نەرم دەبێتەوە.

5 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 12:22PM
3897
بابه‌تی زیاتر