زانست
زانست
ئەپڵ ماک بوکێکی نوێی دەرکرد
SNN: شارۆ سەراج

ئەپڵ لاپتۆپێکی ماکبوکی نوێی دەرکرد کە پرۆسێسەرەکانی نوێ کراوەنەوەتەوە و کیبۆردێکی ھێمنتری ھەیە. 
بە دوو شێوازی نوێ خستوونیەتە بازاڕەوە، شاشەی ١٣ و شاشەی ١٥ ئینچی ھەیە کەھەردووکیان بەڕێکی لەمسی ھەیە، پێکھاتەکانی نوێ کراونەتەوە بەلام دیزاینی لاپتۆپەکە نەگۆراوە.
نرخی ماکبوک پرۆ شاشە ١٣ ئینچییەکە بە باڕی لەمسەکەوە ١٧٩٩$ و کواد-کۆری ئینتێل چیپسە.
نرخی ماکبوک پرۆ شاشە ١٥ ئینچییەکە بە باڕی لەمسەکەوە ٢٣٩٩$ و پرۆسێسەرەکەی ٦-کۆری ئینتێلە.
ئەپڵ باڕی لەمسەکەشی نوێ کردۆتەوە و ناسینەوەی پەنجەمۆر و دەنگی سیریش بەھەمان شێوە، ھەروەھا تۆنی ڕەنگەکانیشی نوێ کردۆتەوە و زیاتر سروشتین ڕەنگەکان.
ئەپڵ بەرگێکی نوێی چەرمی لەگەڵ ماکبوکەکەشدا خستۆتە بازاڕەوە.

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 9:12PM
4088
بابه‌تی زیاتر