هونه‌ر
فیلمەکەی تۆم کروز دەنگی دایەوە
SNN: 

فیلمی سەرکێشی نوێی "mission impossible fallout" سەرتۆپی داھاتەکانی سینەمای ئەمریکای بۆ خۆی تۆمارکرد لەسەرەتای ھەفتەدا کە ٦١.٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە. 
فیلمەکە ھەریەک لە (تۆم کروز) و (ھنری کافیل) و (ربیکا فیرگسن) و لەدەرھێنانی (کریستۆفەر ماک کویری)یە.
لەپلەی دووەمدا فیلمی میوزیکی (مامیا ھیر وی گۆ ئەگەین) کە ١٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
پلەی سێیەم فیلمی سەرکێشی (زە ئیکولایزەر) بوو کە ١٤ ملیۆن دۆلاری بەدەست ھێنا.
پلەی چوارەم بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی (ھۆتیلت رانسیلفانیا ٣: سمر فاکیشین) بە کۆکردنەوەی ١٢.٣ ملیۆن دۆلار.
پلەی پێنجەمی بۆکس ئۆفیسی ھەفتە بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی (تین تیتانز گو: تو زە موڤیس) بوو کە ١٠.٥ ملیۆن دۆلار بوو.

3 مانگ پێشتر - Jul 30 2018 9:53AM
6409
بابه‌تی زیاتر