یاسا
یاسا
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جیابونەوە بكات
SNN: پارێزەر: ئەڤین ئازاد
سەرباری ئەوەی ئەم بەرچاو ڕونیە یاساییانە ئاماژە پێدەكەین، بەڵام وەكو دامەزراوەی SNN هیوامان وایە هەموو خێزانەكان زۆر ئاسودەبن و هیچ خێزانێك بەهۆی ئەم مادە یاساییانەوە دوچاری هەڵوەشانەوە نەبێت.

بەگوێرەی یاسا، سێ‌ مادە تایبەتكراون بەژنان تاوەكو لەچەند حاڵەتێكدا كە ئەوانیش ڕونكراونەتەوە داوای جیابونەوە لەهاوسەرەكانیان بكەن.

جیابونەوە بریتیە لەكۆتاییهێنان بەگرێبەستی هاوسەرگیریی لەنێوان ژن و مێردا، هەریەكە لەژن و مێردیش لەدادگا دەتوانن داوای جیابونەوە بكەن دیارە ئەوەش بەپشتبەستن بەمادەكانی (40،41و 42)، دیارە لەیاسای توندوتیژی دژی ژنانیشدا باس لەو حاڵەتانە كراوە كە ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو داوای جیابونەوە بكات لەپیاوەكەی ئەو حاڵەتانەش بریتین لە:

1ـ گەر پیاوەكە ژنەكەی بەجێهێشت بەبێ‌ هیچ هۆیەك، ساڵێك یان زیاتر.

2ـ گەر پیاوەكە حوكمدرابوو بە3 ساڵ یان زیاتر.

3ـ گەر پیاوەكە ژنەكەی نەگواستەوە بۆ 2 ساڵ یان زیاتر لەڕۆژی گرێبەستی هاوسەرگیریی بەبێ‌ هیچ هۆكارێك.

4ـ گەر پیاوەكە توشی نەخۆشی (عەونە) بوبێت یان نەزۆك بێت.

5ـ گەر پیاوەكە ژنی دوەم بەبێ‌ ڕەزامەندی ژنی یەكەمی بێنێت.

6ـ گەر پیاوەكە نەفەقەی ژنەكەی نەكێشا بەبێ‌ هیچ هۆكارێك.
7 مانگ پێشتر - Aug 3 2018 7:33PM
5562
بابه‌تی زیاتر