هونه‌ر
بەڤیدیۆ: چیرۆکی رفاندنی سەرۆکی رووسیا دەکرێتە فیلم
SNN: 

بڕیارە فیلمی Hunter Killer ی تایبەت بەئەستێرەی جیھانی "جیرارد بتلر" رۆژی ٢٦ ی ئۆکتۆبەری ئایندە لەھۆڵەکانی سینەما نمایش بکرێت.
کۆمپانیای Lionsgate ی بەرھەمھێنەری فیلمەکە بەم دواییانە پرۆمۆی فیلمەکەی لەیوتیوب بڵاوکردەوە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لەھەوڵی ژێردەریاییەکی ئەمریکی و ھێزی دەریایی دەکات کەھەوڵی رزگارکردنی سەرۆکی روسیا دەکات کەژمارەیەک جەنەراڵ و چەتە رفاندوویانە.
فیلمەکە ھەریەک لەجیرارد بتلەر و لیندا کاردلینی و جاری ئۆلدمان و کارۆلین جۆدال رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن و لەنوسینی جیمی مۆس و ئارنی شمیت و جۆرج والاسە و لەدەرھێنانی دۆنۆفان مارشە. 

2 مانگ پێشتر - Aug 4 2018 6:53PM
6187
بابه‌تی زیاتر