کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
دوای جیابوونەوە ئەم ٦ رێگایە بگرنەبەر
SNN: 

 جیابوونەوە لەگرفتە مەترسیدارەکانە کەرووبەرووی پەیوەندیی ھاوسەرێتی دەبێتەوە و بەھۆیەوە چەندین دەرەنجامی کارەساتباری لێ دەکەوێتەوە کەدەبێتە بارێکی دەروونی لەسەر لایەنەکانی پەیوەندییەکە و ژیانیان دەکاتە دۆزەخ. 
تا مرۆڤ لەدۆخێکی ئاشتی ناوخۆییدا بژی و ھاوسەنگی ژیانی بەدەستبھێنێتەوە لەدوای جیابوونەوە، پێویستە رەچاوی ئەم رێنماییانە بکات کەوێبسایتی (یۆرتانگۆ) ئاشکرایکردووە: 
١. گرنگیدان بەبابەتە ئەرێنییەکان: ئەگەر دەتەوێ ھەست بەئارامی بکەیت و دوور لەھاوسەرەکەت بژیت دوای جیابوونەوە ئەوا گرنگی بدەرە بابەتە ئەرێنییەکان لەژیانتدا و بیکەرە ھاندەرێک بۆ پەرەپێدانی خۆت و ھەنگاوێک بۆ ژیانی باشتر.
٢. لەیادکردنی رابردوو: ھەوڵ بدە ئەزمونەکەت لەیاد بکەیت لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا جا ھەرچۆنێک بێزارکەر و ئازاربەخش بووبێت و خۆت لەو شوێنانەش بەدوربگرە کەئەو تاقیکردنەوەیەت وەبیر دەھێنێتەوە و ھەوڵ بدە ژیانت بەرەو باشتر بەریت بەبێ ئاوڕدانەوە بۆ دواوە. 
٣. زیاتر بەردەوام بە لەگەڵ کۆمەڵگەدا بەشێوەیەکی باشتر:  ئەمەش متمانە بەخۆبونت زیاتر دەکات و دەرتدەکات لەباری دڵەراوکێ و خەمۆکی کەرەنگە بەھۆی جیابونەوەوە توشی بیت بۆیە ھەوڵ بدە ھێندەی دەتوانیت خۆت بەدووربگریت و بنیاتی پەیوەندیی باش بدەیت بۆ ناسینی لایەکەی ترت کەرەنگە بتوانیت لەگەڵیدا ژیانت بەسەربەریت.
٤. گەشتکردن : ئەگەر لەپەیوەندییەکی شکستخواردوو رزگارت بووە ھەوڵ بدە بەتەنیا یان لەگەڵ ھاورێکانت گەشت بکەیت بۆ بەسەربردنی کاتێکی گونجاو و دوور لەفشاری یادەوەرییەکان و بەسەربردنی ئەزمونێکی نوێ کەچیت بەسەر ھاتوە لەبیرت بەرێتەوە.
٥. دەستکەوتی نوێ بەدەست بھێنە و ئەمەش ھاندەری رۆحی مەعنەوییتە ئەمەش نابێ ببێتە رێگر لەبەردەمت و لەبارەی شکستت لەپەیوەندییەکەدا. 
٦. ھەوڵ بدە لێبوردە بیت: ئەمەش دەتوانیت بەردەوام بیت لەپەیوەندیت لەگەڵ کەسی بەرامبەر و لێی دانەبڕێیت و پەیوەندییەکی نەرم و سادەت ھەبێ سەرباری ھەرچی رویداوە لەگەڵیدا.

هەفتە پێشتر - Aug 6 2018 6:02PM
1312
بابه‌تی زیاتر