زانست
زانست
تابلێتێک بۆ پۆلیس و سوپا بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای پاناسۆنیک رایگەیاندووە کەبەنیازە نەوەی نوێی تابلێتەکانی بەناوی Toughpad ی تایبەت بەھێزەکانی سوپا و پۆلیس بەرھەم بھێنێت بۆ کارکردنی لەدۆخە نائاساییەکاندا.
مۆدیلە نوێیەکە بە FZ-M١ mk٣ ناسراوە و پەیکەرێکی بەھێزی ھەیە کەبەرگەی تەڕبون و تەپوتۆز دەگرێت و توانای کارکردنی ھەیە لەدۆخە سەختەکانی کەشوھەوادا، و دەتوانێ ئاستێکی بەرزی کوالێتی دابین بکات و پارێزراوە، کارکردنیشی لەپلەی گەرمای بەرزی ٥٠  تا ١٠ی ژێر سفری سەدی دەبێت، ھاوکات تایبەتمەندیی پاراستنی ھەیە لەشەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان بۆ رێگریکرن لەدزەکردنی داتاکانی و تەشویش خستنەسەری.
تابلێتەکە شاشەیەکی ٧ ئینجی ھەیە لەگەڵ دوو جۆرە پرۆسێسەری Intel Core i٥-٧Y٥٧ vProی نەوەی حەوتەم و دوایینیان Intel Celeron N٤١٠٠ سەرباری میمیۆری ٣ گێگابایت و کیبۆردێکی زیادە بۆ بەکارھێنانی وەک کۆمپیوتەری تایبەت. 
پێشبینی دەکرێت ئەم تابلێتە مانگی ئاب بکەوێتە بازارەکانی جیھانەوە بەنرخی نزیکەی ٢ ھەزار دۆلار.

2 مانگ پێشتر - Aug 7 2018 7:28PM
4868
بابه‌تی زیاتر