ترافیک
چۆنیەتی رێکخستنی ھەواگۆڕکێ لەتونێلدا
SNN: 

سستمی ھەواگۆڕکێ لەنێو تونێلدا یەکێکە لەپێداویستییە گرنگەکان بۆ زامنی سەلامەتی شۆفێران و سەرنشینان، لەوبارەیەوە "ھێمن رەفیق"ئەندازیاری میکانیک چەند سەرنجێکی لەبارەی کرداری ھەواگۆڕکێوە لەنێو ئەو تونێلانە ئاشکراکردوە کەھاتوچۆی ئۆتۆمبیلی بەبەردەوامی لەسەرە.

١. ئەگەر تونێلێک تەنھا یەک ساید بێت و خێرایی ڕێگە پێدراو لە ٥٠ کم/سەعات زیاتر بوو ئەوا ھەواگۆڕکیی سروشتی تیایدا ڕوودەدات.
٢.ئەگەر توونێلیک دوو ساید بێت و پێچەوانەی یەکتر بن ئەوا ئەو ھەواگۆڕکێ سروشتییەی لە تێبینی یەکەمدا باسکراوە ڕوونادات چوونکە بەرئەنجامی ھەردوو ئاڕاستەکە نزیک دەبێتەوە لە سفر.
٣.ھەواگۆڕکێی میکانیکی کاتێک دادەنرێت کە ھەواگۆڕکێی سروشتی نەتوانیت کار بکات، بەڵام پێویستە ھەموو توونێلێک ھەواگۆڕکێی میکانیکی تێدابێت، چوونکە با وای دابنێین کە توونێلەکە یەک سایدەو خێرایی ئوتومبیل لەسەر و ٥٠ کم/کاتژمێرەوەیە بەلام لەکاتی قەرەباڵغیدا کە خێرایی ئوتومبیلەکان زۆر کەم بێتەوە ھەواگۆڕکێیەکە ڕوونادات، بۆیە پێویستە لەھەموو تونێلێکدا و لەھەموو کاتێکدا ئەو فانانە ھەبن و کاری خۆیان بکەن.
٤.کاتێک تونێلێکمان ھەبێت دەرچەی ھاتنەدەرەوەی نزیک بێت لە بینایەک یاخوود شووێنیکی گشتی پیویستیە ئەو ھەوایەی کە لە توونێلەکە دێتە دەرەوە بەشێوەیەک لەشێوەکەن دووربخرێتەوە لە بیناکان، ئەو دووریەش کە پیویستە دەرچەی تونێلەکە لە بیناکان دووربێت کەمترین دووری ڕێ پێدراو ١٠٠ مەترە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ھەوای تونێلەکە پێش ھاتنەدەرەوەی لەڕێی دەکتەوە بخرێتە سەر تونێلەکە و لەڕێی فانێکی ترەوە ئەو ھەوا پیسە کۆبکرێتەوە و بخرێتە دەرەوە.


سەرچاوە: پەیجی "ھێمن رەفیق"ئەندازیاری میکانیک 
هەفتە پێشتر - Aug 8 2018 8:41AM
574
بابه‌تی زیاتر