کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ جۆری پەیوەندیی ھاوسەرێتی درێژەدەکێشێت
SNN: 

چۆن دەزانیت پەیوەندیت بەھاوسەرەکەتەوە زۆر بەردەوام دەبێت و چۆن ئەو کەسەی کەپەیوەندیت ھەیە لەگەڵیدا تا کۆتایی بەردەوام دەبێ و درێژە دەکێشێت، بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێ جۆری پەیوەندیی ھاوسەرێتی لەرێی دیاریکردنی پەیوەندییەکەیانەوەیە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی ھەردولاوەیە. 
لێرەدا ٥ جۆری پەیوەندی ھاوسەرێتی سەرکەوتوو ئاماژە پێ دەکەین کەرەنگە تا ھەتایە بەردەوام بێت، ئەمەش وێبسایتی (لایف ھاک) ئاماژەی پێ کردووە: 
١. ئەو پەیوەندییەی پشتی بەستوە بەلێبوردەیی: دانییل وایلد شارەزای پەیوەندیی ھاوسەرێتی رایگەیاندوە ھەڵبژاردنی ھاوسەری ژیان ھەڵبژاردەی چەند گرفتێکە ، ھیچ پەیوەندییەک نیە گرفتی نەبێت، لێبووردەییش ھۆکاری بەردەوامی پەیوەندیی ھاوسەرێتییە ھەرچەند توشی گرفتیش ببێت. 
٢. ئەو پەیوەندیانەی پشت بەسەرکێشی دەبەستێت: توێژینەوەکان دەریانخسوە کەئەو ھاوسەرانەی کەخۆشەویستی زۆریان ھەیە ئەوانەن کەچالاکی نوێ و ھاوبەش و پڕ سەرکێشیان ھەیە بۆیە سەرکێشی ھۆکارێکی کاریگەرە بۆ زامنی بەردەوامی ژیانی ھاوسەرێتی. 
٣. ئەو پەیوەندییەی بنیاتنراوە لەسەر متمانە: متمانە یەکێکە لەگرنگترین ئاماژەکانی سەرکەوتنی پەیوەندیی لەمەودایەکی درێژدا. بەھێز نابێ ئەگەر متمانە نەبێت لەنێوانی ھاوبەشەکاندا بۆیە ھاوسەران ھەست بەبەردەوامی پەیوەندییان ناکەن ئەگەر متمانە لەنێوانیان نەبێت.
٤. ئەو پەیوەندیانەی پشت بەستووە بەئایندەیەکی ھاوبەش: بۆ پەیوەندییەکی درێژخایەنی تەندروست دەبێ ھاوسەران بنیاتی ئایندەیەکی ھاوبەش بۆ خۆیان بکەن و پشت ببەستن بەبەدەستھێنانی تەماح و ئامانجە ھاوبەشەکانیان، بەر لەوەی بچنە پەیوەندییەکی جدییەوە دەبێ ئامانجی ھاوبەش و پلانی ئایندەیان ھەبێت. 
٥. ئەو پەیوەندیانەی پشتیان بەستوە بەخۆشەویستی: ئەوەش پشت بەبەرژەوەندیی تر نابەستێ و تەنیا خۆشەویستیە کەھۆکاری بەردەوامی پەیوەندییەکەیە، بۆیە ھەستی خۆشەویستی تەواو دەبێ ھاندەرێکی گرنگ بێت بۆ چاککردنی ئەوەی تێکچووە لەنێوانی ھاوسەراندا، و تێپەراندنی ھەڵەکان لەپێناو چێژ بینین لەژیانێکی پڕ سەقامگیری دا. 

4 مانگ پێشتر - Aug 8 2018 10:26AM
1647
بابه‌تی زیاتر